سەرکردەی لایەنە سوننەکان پێکهێنانی "ئەنجومەنی سیاسیی نیشتمانی"یان ڕاگەیاند
ئەمڕۆ یەکشەممە، لە شاری بەغدا و بە دەستپێشخەری "شێخ خەمیس خەنجەر"سەرکردەی هاوپەیمانی و حزبە براوەکانی سوننە (تەقەددم و عەزم و سیادە،و حەسمی نیشتمانی و جەماهیر) کۆبوونەوە و پێکهێنانی "ئەنجومەنی سیاسیی نیشتمانی"یان ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی کۆبونەوەکە ، کەدەستی موتەڵع کەوتووە،تیایدا خاڵە گرنگەکانی کوبونەوەکە خراوەتە ڕوو : کە خۆی لە یەکخستنی نێوماڵی لایەنەکانی ناوکۆبونەوەکە دەبینێتەوە،و ئەم ئەنجومەنە دەبێتە چەترێکی کۆکەرەوە بۆ سەرجەم لایەنەکان تاوەکو هەڵوێست و بڕیارەکانیان بەرامبەر دۆسیە نیشتمانییەکان یەکبخەن، کە بەگوێرەی ناوەرۆکی راگەیەندراوەکە ئامانج لێی پاراستنی سەقامگیریی سیاسی،و مسۆگەرکردنی مافە دەستوورییەکان و بەهێزکردنی نوێنەرایەتییان لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا.
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکە : ڕێککەوتن کراوە کۆبوونەوەکان بە شێوەیەکی ڕێکخراو بە درێژایی خولی شەشەمی پەرلەمان بەردەوام بێت، و هەروەها ئەنجومەنەکە کراوە دەبێت بەڕووی هەموو هاوبەشە نیشتمانییەکان و کار بۆ یەکپارچەیی عێراق و بنیاتنانی دەوڵەتێکی بەهێز دەکات.
