عامری: هەڵوێستی پتەوی خۆمان دووپات دەکەینەوە کە هەموو هەوڵەکانی ئاساییکردنەوە و ملکەچبوون ڕەت دەکەینەوە
هادی عامری ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر، ئەمڕۆ دووشەممە هەڵوێستی پتەوی خۆی لە ڕەتکردنەوەی هەر هەوڵێک بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دووپاتکردەوە، شەرمەزارکردنی خۆیشی بۆ تیرۆرکردنی فەرماندەی دیاری سەربازیی حزبوڵڵا، هەیسەم تەبتەبایی ناسراو بە ئەبو عەلی تەبتەبایی دەربڕی.
عامری لە بەیاننامەیەکدا کەدەستی ئاژانسی موتەڵع کەوتووە، وتی: قەوارەی زایۆنیستی بە ئەنجامدانی ئەم تاوانە قێزەونە درێژە بە هەڵمەتی تیرۆریستی خۆی دەدات و وتی: "ئەم کردەوە تاوانکارییە پێویستی بە کردەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و جیهانی عەرەبی و ئیسلامی هەیە بۆ کۆتاییهێنان بە خۆبەزلزانینی زایۆنیستەکان".
عامری جەختی لە هەڵوێستی خۆی کردەوە کە هەموو هەوڵەکانی ئاساییکردنەوە، ملکەچبوون، یان هاوتەریببوون لەگەڵ پڕۆژەکانی ئیسرائیل کە ئامانجیان دووبارە کێشانەوەی ناوچەکەیە بە شێوەیەک کە دژایەتی بەرژەوەندی و سەربەخۆیی گەلەکانی دەکات، ڕەتکردەوە.

