بانكی ناوه‌ندیی نیازی ده‌ستكاریكردنی نرخی دینار به‌رامبه‌ر به دۆلار ڕەتدەکاتەوە
بانكی ناوه‌ندیی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه كه به‌رده‌وام له سیاسه‌تی پشتیوانیكردن له جێگیربونی نرخی دینار به‌رامبه‌ر به دۆلار و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه هیچ نیازێك بۆ ده‌ستكاریكردنی نرخی دینار به‌رامبه‌ر به دۆلار بونی نییه.
بانكی ناوه‌ندیی عێراق، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە وتویه‌تی، له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه له كۆتایی ساڵ، پێشكه‌وتنی به‌رچاو به‌ده‌ستهاتوه له ئانجه ستراتیژییه‌كانی بانكه‌كه‌یان په‌یوه‌ست به پاراستنی جێگریی نرخی دینار به‌رامبه‌ر به دۆلار.
وتوشیه‌تی، به‌وهۆیه‌وه تێكڕای هه‌ڵاوسانی بۆ ئاستێكی مێژویی نزم دابه‌زیوه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، هیچ نیازێك نییه بۆ ده‌ستكاریكردین نرخی دینار به‌رامبه‌ر دۆلار و جێگیركردنی ئه‌و نرخه‌شی كه هه‌یه ئامانجی بانكه‌كه‌یانه.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، بانكه‌كه به‌رده‌وامه له پشتیوانیكردنی جێگربونی نرخی دینار به‌رامبه‌ر به دۆلار.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، هه‌ر لێدوان و بۆچونێكی ده‌ره‌وه په‌یوه‌ست به ده‌ستكاریكردنی نرخی دینار به‌رامبه‌ر به دۆلار، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به هه‌ڵوێستی بانكه‌كه‌یانه‌وه نییه‌و تێڕوانینی كه‌سییه به ئامانجی شێواندنی بازاڕ و دروستكردنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌قامگیریی ئابوریی نیشتمانی.
