ساڤایا له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی كۆرمۆر: روبه‌ڕوی هه‌ر گروپێكی چه‌كداری نایاسایی ده‌بینه‌وه له عێراق
مارك ساڤایا، نێرده‌ی تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری عێراق له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێلگه‌ی كۆرمۆر رایده‌گه‌یه‌نێت كه ده‌بێت حكومه‌تی عێراق ناسنانه‌ی هێرشكاره‌كان ده‌ستنیشان بكات و ده‌شڵێت، شوێنپێی هه‌مو گروپه چه‌كداره نایاساییه‌كان له‌عێراق هه‌ڵده‌گرین، روبه‌ڕویان ده‌بینه‌وه‌و سزایان ده‌ده‌ین.
مارك ساڤایا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، "ئه‌و گروپه چەکدارانه‌ی کە بە شێوەیەکی نایاسایی و بە ئەجێندای ده‌ره‌كی و دوژمنکارانە دەجوڵێنه‌وه، دوێنێ هێرشیان كرده سەر کێڵگەی غازی كۆرمۆ."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه"ده‌بێت حکومەتی عێراق ناسنامه‌ی ئه‌وانه دەستنیشان بکات کە بەرپرسیارن لەم هێرشە و روبه‌ڕوی دادگایان بكاته‌وه."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه"با ئه‌مه زۆر رون بێت: هیچ شوێنێك بۆ گروپه چه‌كداره‌كان نییه له عێراقێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ریی ته‌واودا. ئه‌مریكا به‌ته‌واوه‌تی پشتیوانی له‌مه ده‌كات. شوێنپێی هه‌مو گروپه چه‌كداره نایاساییه‌كان و هه‌مو پشتیوانیكارانیان هه‌ڵده‌گرین، روبه‌ڕویان ده‌بینه‌وه‌و سزایان ده‌ده‌ین."
ساڤایا وتوشیه‌تی"ئەمریکا پشتیوانی لە کوردستانێکی بەهێز دەکات لە چوارچێوەی عێراقێکی یەکگرتو و سەقامگیردا. هانی بەغدا و هەولێر دەدەین کە هاوکارییە ئەمنییەکانی نێوانیان قوڵتربکەنەوەو لە نزیکەوە کاربکەن بۆ پاراستنی ژێرخانی سه‌ره‌كی ئابوری و وزە."
نێرده‌ی تره‌مپ هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه "ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا پابەندبونی پتەوی خۆی بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی عێراق لە بەرزکردنەوەی توانا بەرگرییه‌كانی و بنیاتنانی هێزە نیشتمانییەکانی دوپاتدەکاتەوە."
وتوشیه‌تی"پێکەوە بەردەوام دەبین لە پاراستنی سەرچاوەکانی عێراق و بەرگریکردن لە سەروەری عێراق و دەستەبەرکردنی ئاسایش و خۆشگوزەرانی بۆ هەمو هاوڵاتیانی."
