کۆمسیۆن: ناوی براوەکانی هەڵبژاردن دوای کۆتاییهاتنی یەکلاییکردنەوەی تانەکان بۆ پەسەندکردن بەرز دەکرێتەوە
کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممە، واده‌ی به‌رزکردنه‌وه‌ی ناوی براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی بۆ دادگای ئیتیحادی (فیدراڵی) دیاری کرد.
حه‌سه‌ن سه‌لمان، ڕاوێژکاری یاسایی کۆمسیۆن، به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی فەرمی کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگه‌یاند: "زۆربه‌ی تانه وه‌رگیراوه‌کان به بڕیاری ده‌سته‌ی دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌رچوون، و هه‌موویان ڕه‌دکراونه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به ئیدعای تانه‌لێده‌ران".
هه‌روه‌ها وتیشی: "کۆمیسیۆن به‌رده‌وامه له وه‌رگرتنی ئه‌وه‌ی که له بڕیاره‌کانی ده‌سته‌ی دادوه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌رده‌که‌وێت، هه‌تا گه‌یشتنی ته‌واوی بڕیاره‌کانی په‌یوه‌ست به یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی تانه‌کان،" جه‌ختیشی کرده‌وه که "کۆمیسیۆن ڕاسپێردراوه به به‌رزکردنه‌وه‌ی ناوی کۆتایی پاڵێوراوان و براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن بۆ دادگای باڵای ئیتیحادی بۆ په‌سه‌ندکردنیان، ئه‌ویش دوای ته‌واوبوونی یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی ته‌واوی تانه‌کان".
