بەغدا هه‌ریه‌كه له بزوتنەوەی حوسی لە یەمەن و حزبوڵای لوبنانی وەک ڕێکخراوی تیرۆریستی ناساند
حکومەتی عێراق هه‌ریه‌كه له بزوتنەوەی حوسی لە یەمەن و حزبوڵای لوبنانی وەک ڕێکخراوی تیرۆریستی ناساند، ئەوەش بە پشتبەستن بە بڕیارەکانی لیژنەی سڕکردنی پارەی تیرۆریستان لە سکرتاریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران.
رۆژنامه‌ی وهقائیقی عێراقی له نوێترین ژماره‌یدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئاشكرایكرد، كه حکومەتی عێراق هه‌ریه‌كه له بزوتنەوەی حوسی لە یەمەن و حزبوڵای لوبنانی وەک ڕێکخراوی تیرۆریستی ناساند، ئەوەش بە پشتبەستن بە بڕیارەکانی لیژنەی سڕکردنی پارەی تیرۆریستان لە سکرتاریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، بڕیاره‌كه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ده‌رچوه كه په‌یوه‌ندیان به ناسینه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌ن و كه‌سانه‌وه هه‌یه كه كه‌وتونه‌ته ژێر لیستی تیرۆر له ئاستی جیهانیدا.
هه‌ر به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی وهقائیقی عێراقی، ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق گۆڕانكاری له پۆلێنكردنی سه‌رۆكی سوریا بۆ قۆناغی ڕاگوزه‌ری ڕاگه‌یاندوه و ناوه‌كه‌ی له ئه‌بومحه‌مه‌د جۆلانی بۆ ئه‌حمه‌د شه‌رع گۆڕیوه ئه‌وه‌ش به پشتبەستن بە بڕیارێکی لیژنەی سزاکانی داعش و ئەلقاعیدە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان.


