کۆمسیۆن میکانیزمی پێدانی کورسیی بەربژێری دوورخراوە و وادەی دابەشکردنی پاداشتی فەرمانبەرانی دەنگدان دیاری دەکات
ئەمڕۆ هەینی، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، میکانیزمی پێدانی کورسیی بەربژێری دوورخراوە و وادەی خەرجکردنی پاداشتی فەرمانبەرانی دەنگدانی دیاری کرد.
حەسەن سەلمان، ڕاوێژکاری یاسایی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بەپێی ئاژانسی هەواڵی فەرمی کە موتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند: لە حاڵەتی دوورخستنەوەی بەربژێر و پووچەڵکردنەوەی دەنگەکانی، ئەگەر کاریگەری لەسەر کۆی گشتیی دەنگەکان هەبێت کە فراکسیۆنەکە شایستەی بەدەستهێنانی کورسییەک دەکات، ئەوا کورسییەکە بۆ فراکسیۆنێکی دیکە دەگوێزرێتەوە، بەڵام لە حاڵەتێکدا ئەگەر دوورخستنەوەکە کاریگەری لەسەر کۆی گشتیی دەنگەکان نەبێت و فراکسیۆنەکە هەر شایستەی کورسییەکە بێت، ئەوا کورسییەکە بۆ هەمان فراکسیۆن دەمێنێتەوە و ئەو بەربژێرەی زۆرترین دەنگی هێناوە (لەناو ئەوانەی دەرنەچوون) دەچێتە شوێنەکەی، وەک ئەوەی لەگەڵ بەربژێر موهەنەد خەزرەجی لە فراکسیۆنی بەدر ڕوویدا.
سەبارەت بە وادەی دابەشکردنی پاداشتی چاودێران و فەرمانبەران، سەلمان ڕوونی کردەوە کە "ئەم بابەتە لایەنێکی دارایی تایبەتی هەیە و دوای تەواوبوونی پرۆسەی هەڵبژاردن و پەسەندکردنی ناوی بەربژێرە براوەکان لەلایەن دادگای ئیتیحادییەوە یەکلایی دەکرێتەوە، ئاماژەی بەوەشدا کە وادەکە یاخود لەلایەن وەزارەتی داراییەوە یان لەلایەن کۆمسیۆنەوە ڕادەگەیەنرێت
