ئۆجه‌لان: سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی ئاشتی رێگه‌خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی مه‌خمور
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری زیندانیكراوی په‌كه‌كه، له په‌یامێكدا بۆ كۆنفرانسی ئه‌نجوه‌نی ژنانی كه‌مپی په‌نابه‌رانی مه‌خمود جه‌خت ده‌كاته‌وه كه "بەبێ ئازادیی ژن، سۆسیالیزم نایەتە دی." ده‌شڵێت، داننان بە گەلی کورد لەناو یاسادا، لە ڕوی چارەسەریی هەمیشەییەوە گرنگە. جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، من باوەڕم وایە کە سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی ڕێگەخۆشکەر دەبێت بۆ گەڕانەوەی په‌نابه‌رانی مه‌خمور بۆ سەر خاکی خۆیان.
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی کۆنفڕانسی ئەنجوومەنی عەشتاری کەمپی پەنابەرانی مەخمور كردوه‌و تێیدا وتویه‌تی"هیوادارم کۆنفڕانسی ئەنجومەنی ژنانی مەخمور کە ئەنجامی دەدەن، تێکۆشانی ژنان بۆ ئازادی و یەکسانی بەرز ڕابگرن، ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانتان لە دامەزراندنی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسیدا بەجێبهێنن."
ئۆجه‌لان وتوشیه‌تی"خۆگەیاندنە سۆسیالیزم، بە ئازادیی ژن‌دا تێدەپەڕێت. بەبێ ئازادیی ژن سۆسیالیستبون نایەتە دی. سۆسیالیزم نایەتە دی. لەم سۆنگەیەوە بناغەی خەباتی سیاسی، ئابوری، کولتوریی ئەنجومەنی ژنانی مەخمورمان، پێویستە لەسەر ئەم بنەمایە پێک‌بێت."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه "گەلی مەخمورمان کە بەزۆرەملێ لە شوێن و زێدی خۆیان دابڕێندران، سەرەڕای هەمو زەحمەتی، چەوساندنەوە و ستەمەکان دەستیان لە ناسنامە و کولتووری خۆیان هەڵنەگرت، لە چۆڵەوانییدا بنیاتنانی ژیانێکی شیاویان سەرخست کە بونە بەشێک لە تێکۆشانی ئازادی. جێی ئەوان لە تێکۆشانی ئێمەدا قسە هەڵناگرێت."
هه‌روه‌ها هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه "داننان بە گەلی کورد لەناو یاسادا، کرانەوەی کەناڵەکانی سیاسەتی دیموکراسی، خستنە ژێر ئاساییشی ماف و ئازادی لە ڕوی چارەسەریی هەمیشەییەوە گرنگە. گەڕانەوەی گەلی مەخموریش لەم هەلومەرجەدا مانادارە. بۆئەوەی گەڕانەوە بۆ وڵات بێتە دی، پێویستە زەمینەی سیاسی، یاسایی و کۆمەڵایەتی بڕەخسێنرێت، نەک تاکەکەسی و خێزانی، گرتنەبەری گەڕانەوەی کۆلێکتیڤ لە چوارچێوەی سیاسی و یاساییدا، ناچارییە."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو"گەلی مەخمور کە ستەمدیدەی شەڕ و پێکدادانەکانن، لە هەمان کاتدا بکەری ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسیشن. من باوەڕم وایە کە سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی ڕێگە خۆشکەر دەبێت بۆ گەڕانەوەی ئەوانیش بۆ سەر خاکی خۆیان، لەم چوارچێوەیەدا له گەلەکەمان و کۆنفڕانسەکەتان سڵاودەکەم."
