نەعیم قاسم: هەر هەنگاوێک هاوتەریب بێت لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل کاریگەری نەرێنی لەسەر لوبنان دەبێت
نەعیم قاسم، سکرتێری گشتیی حزبوڵای لوبنان ڕایگهیاند، هەر هەنگاوێک هاوتەریب بێت لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل کاریگەری نەرێنی لەسەر لوبنان دەبێت و هۆشداریشیدا لەوەی "هاوتەریببون لەگەڵ ئیسرائیل بە مانای لەدەستدانی ئەو کەشتییە دەبێت کە هەموان هەڵدەگرێت، دواتر هەموان دەخنکێن".
نەعیم قاسم لە زنجیرەیەک بەیاننامەدا باسی لهوهكردوه، پارتەکەی "لەگەڵ دەوڵەتی لوبنان هاوکاری دەکات"، کە ڕێگای دیپلۆماسی بۆ ڕاگرتنی "دەستدرێژی" هەڵبژاردوە، هاوکات جەختی لەوەکردەوە، "ئەمریکا و ئیسرائیل هیچ کاروبارێکیان نییە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی لوبنان بکەن".
ئاماژەی بەوەشکرد، "هەندێک هێشتا باس لە داواکارییەکانی ئیسرائیل دەکەن وەک ئەوەی پاساویان بۆ دەهێننەوە"، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل "بەهۆی چەکی حزبوڵا نییە، بەڵکو بە ئامانجی دامەزراندنی داگیرکارییەکی وردە وردە".
نەعیم قاسم ڕەخنەی ڕاستەوخۆی لە حکومەتی لوبنان گرتوه و ڕایگەیاندوە، دەوڵەت دهستكهوتێكی گهورهی داوه، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە "هەمو هەنگاوێک کە دەینێت خزمەتێک دەبێت بۆ ئیسرائیل و درێژەپێدەری شکستی پێنجی ئاب".
داوای لە حکومەت کردوه "پاڵەوانێتی خۆی لە وەستاندنی دەستدرێژی و ئازادکردنی زیندانییەکان و دەستپێکردنی ئاوەدانکردنەوە نیشان بدات"، ئەو سنورانەی کە دەبێت لە پەیوەندییە ناوخۆییەکاندا پابەندبن "تەنها لە چوارچێوەی ئەو شتانەدا دیاریکراون کە لە ڕێککەوتننامەی پەیوەست بە باشوری لیتانیدا هاتوە".
ئهوهشی وت، "ئەمریکییەکان و ئیسرائیلییەکان دەیانەوێت بونی ئێمە لەناوببەن، بەرگری لە خۆمان و وڵاتەکەمان دەکەین، تەسلیم نابین و پاشەکشە ناکەین".
