المطلع
عاجل

post-image

حکومەت پڕۆژەی نوێی ڕێگاوبان بۆ ئاسانکاری گواستنەوە و خزمەتکردنی هاوڵاتیان ئاشکرا دەکات


19:33 عێراق
2025-12-06
30100

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران، ئەمڕۆ شەممە پەرۆشیی حکومەتی دووپاتکردەوە بۆ دروستکردنی تۆڕێکی ڕێگاوبانی مۆدێرنی گونجاو لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان و فراوانکردنی چالاکییە گشتیەکان لە سەرانسەری پارێزگا جیاوازەکاندا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە،بڵاویکردەوە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران  محەمەد شەیاع سودانی لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کارە جێبەجێکارییەکانی دوو پڕۆژەی دەست پێکرد، پڕۆژەی یەکەم بریتییە لە ڕێگایەکی (34) کیلۆمەتری کە شاری کەربەلای پیرۆز بە ڕێگای خێرا دەبەستێتەوە لەگەڵ دروستکردنی (14) پرد بەسەر ڕووبارەکاندا کە یەکێکیان بەسەر ڕووباری فوراتدا تێدەپەڕێت، بە تێچووی گشتی (321) ملیار دینار.

وتیشی پڕۆژەی دووەم بریتییە لە نۆژەنکردنەوە و فراوانکردن و بەستنەوەی ڕێگای خێرا بە میحوەری (کفل- قاسم) و دروستکردنی هێڵی دووەم لە پارێزگای نەجەف، بە درێژی (30) کیلۆمەتر و (5) بەرزە پرد بۆ هەر ئاراستەیەک و دوو چوارڕێیان، بە تێچووی (88) ملیار دینار.

ڕوونیشیکردەوە سودانی تیشکی خستە سەر گرنگی ئەم پڕۆژانە، کە لە چوارچێوەی پاکێجێک پڕۆژەی پەیوەندیدار بە ملیۆنان زیارەتکار دەستیپێکرا و ڕێگا گرنگەکانی نێوان هەردوو پارێزگای کەربەلای پیرۆز و بابل بەیەکەوە دەبەستنەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو هاتوچۆ قورسەی کە تووشی دەبن، بەتایبەتی لە کاتی زیارەتە گەورەکاندا و جەختی لەوە کردەوە کو پڕۆژەکان خزمەت بە هاووڵاتیان دەکەن و مەینەتی دەیان ساڵەیان کەم دەکەنەوە و  ئەم پڕۆژانە بەشێکن لەو ڕێبازە خزمەتگوزارییەی کە لەلایەن حکومەتەکەمان و حکومەتە خۆجێییەکانەوە لە سەرانسەری کەرتە جیاوازەکاندا گیراوەتەبەر بۆ خزمەتکردنی پارێزگاکانی نەجەف و کەربەلای پیرۆز و بابل و تەواوی ناوچەی فوراتی ناوەڕاست.

سودانی ڕایگەیاند کە ئەم پڕۆژانە بەشێکن لەو بەڵێنانەی کە لە سەردانەکەی ئەم دواییەیدا بە خەڵکی پارێزگای بابل داوێتی، هەروەها لە پەیوەندی بەردەوامدا بووە لەگەڵ حکومەتی خۆجێی بۆ ئەوەی ئەولەویەت بدات بە پەرەپێدان و فراوانکردنی تۆڕی ئەو ڕێگاوبانانەی کە بە پارێزگاکەدا تێدەپەڕێت، بەتایبەتی ئەوانەی دەیبەستنەوە بە پارێزگا پیرۆزەکانی کەربەلا و نەجەفەوە.

ئەمانەی خوارەوە دەقی وتارەکەی  سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە کەنوسینگەکەی بڵاویکردۆتەوە:

? ئێمە کارمان کردووە بۆ دامەزراندنی تۆڕی ڕێگاوبانی مۆدێرن کە هاوتا بێت لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان و فراوانبوونی چالاکییە گشتیەکان.

? حکومەتەکەمان بە پلانێکی زانستی و بەباشی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی ژێرخان دەستی بە کارەکانی کردووە، بە لەبەرچاوگرتنی گرنگی و پێویستییان لە بەدیهێنانی گەشەپێدان و گەشەسەندنی ئابووری.

? پڕۆژەی ژێرخانی زۆر پێویستە بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنان، هەروەها جەخت لەسەر جێبەجێکردنیان دەکەینەوە بەپێی تایبەتمەندی و پلانە ئامادەکراوەکان.

? وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و پارێزگا پەیوەندیدارەکانمان ڕاسپاردووە هاوکاری و هەماهەنگی بکەن بۆ چارەسەرکردنی هەر ناکۆکییەک یان ئاستەنگێک کە ڕەنگە ببێتە ڕێگر لە پرۆسەی جێبەجێکردندا.

? تەواوکردنی ڕێگاوبانەکان بەپێی تایبەتمەندی و ماوەی دیاریکراو گرنگو بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان و کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ، و کورتکردنەوەی کات و مەودای گەشتکردن.

? ئەم پڕۆژانە پاڵپشتی چالاکیی پیشەسازی و کشتوکاڵی ئەم هەرێمە دەکەن کە شاهیدی چالاکییە ئابوورییە جۆراوجۆرەکانە.

? حکومەت بە گوێرەی بەرنامەی جۆراو جۆر پڕۆژەکانی بەردەوامە، چ پڕۆژەی ژێرخانی بێت یان پڕۆژەی پەیوەندیدار بە ملیۆنان زیارەتکارەوە.

? فەرمانگە پەیوەندیدارەکان ڕادەسپێرین پاڵپشتی کۆمپانیای جێبەجێکار بکەن بۆ تەواوکردنی ئەو دوو پڕۆژەیە بەپێی تایبەتمەندییەکان.
 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

بينهم ضباط وموظفون.. الداخلية تعلن حصيلة الإجراءات القانونية بحق المخالفين

بينهم ضباط وموظفون.. الداخلية تعلن حصيلة الإجراءات القانونية بحق المخالفين

2026-08-09 10:32 1126
الأنواء: غبار وارتفاع جديد في درجات الحرارة

الأنواء: غبار وارتفاع جديد في درجات الحرارة

2026-08-09 09:27 2672
تطورات قضية تزوير أراضي الناصرية: ضبط ملفات وأجهزة إلكترونية وأوامر إلقاء قبض

تطورات قضية تزوير أراضي الناصرية: ضبط ملفات وأجهزة إلكترونية وأوامر إلقاء قبض

2026-08-09 00:13 24283
كندا.. إعلان حالة الطوارئ وإخلاء آلاف السكان بسبب حريق غابات ضخم

كندا.. إعلان حالة الطوارئ وإخلاء آلاف السكان بسبب حريق غابات ضخم

2026-08-08 23:00 5019
مصدر: إلقاء القبض على أحمد الجبوري أبو مازن بتهم فساد في بغداد

مصدر: إلقاء القبض على أحمد الجبوري أبو مازن بتهم فساد في بغداد

2026-08-08 22:05 27093
العامري يؤكد على رفع الجاهزية والتنسيق بين الحشد والقوات الأمنية

العامري يؤكد على رفع الجاهزية والتنسيق بين الحشد والقوات الأمنية

2026-08-08 22:02 8718
التربية توضح: لا تغيير بموعد اختبارات المتقدمين إلى مدارس المتفوقين والمتميزين

التربية توضح: لا تغيير بموعد اختبارات المتقدمين إلى مدارس المتفوقين والمتميزين

2026-08-08 19:26 9027
النزاهة توضح حقيقة مداهمة منزل شقيق رئيس وزراء سابق بالكاظمية

النزاهة توضح حقيقة مداهمة منزل شقيق رئيس وزراء سابق بالكاظمية

2026-08-08 17:31 7946
الدولار يعاود الارتفاع في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصات

الدولار يعاود الارتفاع في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصات

2026-08-08 17:28 6098
العراق يعلن تعطيل الدوام الرسمي الأربعاء المقبل

العراق يعلن تعطيل الدوام الرسمي الأربعاء المقبل

2026-08-08 17:21 7538
أنباء عن وفاة والد ليونيل ميسي في الأرجنتين

أنباء عن وفاة والد ليونيل ميسي في الأرجنتين

2026-08-08 15:14 5621
تداعيات الحرب على إيران تكبّد الاقتصاد الأمريكي خسارة 23 ألف وظيفة

تداعيات الحرب على إيران تكبّد الاقتصاد الأمريكي خسارة 23 ألف وظيفة

2026-08-08 14:40 4911
معادلة هرمز.. شروط إيرانية لفتح المضيق وعرض أمريكي لرفع الحصار

معادلة هرمز.. شروط إيرانية لفتح المضيق وعرض أمريكي لرفع الحصار

2026-08-08 14:32 5127
وزير النفط يستعرض خطط العراق لتحقيق الريادة وتنويع التصدير وإنهاء هدر الغاز

وزير النفط يستعرض خطط العراق لتحقيق الريادة وتنويع التصدير وإنهاء هدر الغاز

2026-08-08 13:15 4909
الداخلية تحذر من شائعات مفبركة بالذكاء الاصطناعي وتلاحق صناع المحتوى المضلل

الداخلية تحذر من شائعات مفبركة بالذكاء الاصطناعي وتلاحق صناع المحتوى المضلل

2026-08-08 12:13 5077
انخفاض طفيف بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

انخفاض طفيف بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

2026-08-08 11:09 6348
طقس العراق.. ثلاث محافظات تسجل 50 درجة مئوية غداً

طقس العراق.. ثلاث محافظات تسجل 50 درجة مئوية غداً

2026-08-08 10:15 19239
جدول أعمال البرلمان ليوم الأحد المقبل

جدول أعمال البرلمان ليوم الأحد المقبل

2026-08-07 23:19 40032