کارەبا: زیادکردنی باج بۆ وزەی دابینکراو دوورە لەڕاستییەوە و نرخە پاڵپشتکراوەکان بەردەوام دەبن
ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی کارەبا،جەختی کردەوە کە هیچ زیادبوونێک لە نرخی ئەو کارەبایەدا نییە کە بۆ هاوڵاتیان دابین دەکرێت، و ڕوونیشیکردەوە کە ئەو دەنگۆیانەی دەربارەی بەرزکردنەوەی نرخی کارەبا بڵاو دەکرێنەوە، هیچ بنەمایەکی ڕاستییان نییە.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبادا کەدەستی موتەڵع کەوتووە تیایدا هاتووە: "وەزارەتی کارەبا بە ئەوپەڕی ڕوونی و بەرپرسیارێتیەوە دووپاتی دەکاتەوە، ئەو بانگەشانەی کە لە بارەی بەرزکردنەوەی باجی کارەبا باس دەکرێن، بە تەواوی بێ بنەمان و نوێنەرایەتی هەوڵێکی بە ئەنقەست دەکەن بۆ بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی و تێکدانی ئەو هەوڵە نیشتمانییانەی لە کەرتی وزەدا دەدرێن".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا دووپاتی کردووەتەوە "ئەو باجەی ئێستا بە تەواوی پاڵپشتیکراو و وەک خۆی دەمێنێتەوە، نرخی هەر کیلۆوات کاتژمێرێک تەنها 10 دینارە بۆ توێژی ماڵان، حکومەت زیاتر لە 65%ی تێچووی بەرهەمهێنان لە ئەستۆ دەگرێت بۆ ئەوەی دڵنیابێت لەوەی هاووڵاتیان وزە بە باشترین تێچووی بەردەست وەردەگرن".
وەزارەتەکە داوای لەهەموو لایەک کرد کە بەم بانگەشە بێ بنەمایانە چەواشە نەبن و تەنها پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن، چونکە ماف و خۆشگوزەرانی هاوڵاتیان بابەتی موزایدەی سیاسی و درۆی ئاشکرا نییە.
