سودانی دهستبهسهرداگرتنی شهش تهن ماددەی هۆشبەر لەئەنجامی هەماهەنگی نێودەوڵەتی رادەگەیەنێت
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستبەسەرداگرتنی شەش تهن ماددەی هۆشبەری لە ئەنجامی هەماهەنگی نێودەوڵەتی لە بەرەنگاربونەوەی ڕاگەیاند و ئاماژەی بە دامەزراندنی 33 خاڵی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە کرد.
محەمەد شیاع سودانی ئهمڕۆ یهكشهممه لهمیانی وتارێكدا له سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بەغدا بۆ بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، ڕایگهیاند، "عێراق شەڕێکی توند دژی بەڵای ماددە هۆشبەرەکان ئەنجام دەدات، ئێمەش پابەندبونی بەکۆمەڵمان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەم مەترسییە دوپاتدەکەینەوە".
ئاماژهی بهوهشكردوه، "شانازی بەو میکانیزم و پلانانە دەکەین کە دامانناوە بۆ بەرەنگاربونەوەی بەڵای ماددە هۆشبەرەکان".
محەمەد شیاع سودانی ههروهها ڕونیكردهوه، "عێراق دەستی بەسەر شەش تۆن ماددەی هۆشبەردا گرتوه لە ئەنجامی هەماهەنگی نێودەوڵەتی، دوای ئەوەی کارمان کرد بۆ بەرزکردنەوەی هەماهەنگی و هاوکاری و دامەزراندنی 33 خاڵی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتان بۆ بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان".
