عێراق بەم زووانە دەست بە دروستکردنی مۆزەخانەیەکی نوێ لە بەغدا دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەحمەد فەکاک بەدرانی، وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار، دەستپێکردنی دروستکردنی مۆزەخانەیەکی نوێی لە ناوچەی سەوز بەم زووانە ڕاگەیاند.
بەدرانی، بەپێی ئاژانسی هەواڵی فەرمی کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە وتی: "دەست بە دروستکردنی مۆزەخانەیەکی زۆر گەورە دەکرێت لە ناوچەیەك کە لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە محەمەد شیاع سودانی، هەڵبژێردراوە"، ڕوونی کردەوە کە "مۆزەخانە نوێیەکە لە ناوچەی سەوز دەبێت و ڕووبەرێکی گەورەی دەبێت."
ئاماژەی بەوەشکرد، کە "ئەم مۆزەخانەیە دەبێتە دووەم و دەستبەرداربوون لە مۆزەخانەی یەکەم لە ئارادا نییە"، ئاماژەی بەوەدا کە "عێراق خەزێنەیەکی زۆر گەورەی شوێنەواری هەیە و پێویستی بە زیاتر لە شوێنێك هەیە بۆ نمایشکردنیان لە بەردەم گەشتیاران و هاووڵاتییاندا."
ئاماژەی بەوەدا کە "ئەم پڕۆژەیە دەگەڕێتەوە بۆ مەبەستەکانی گەشتوگوزار و ڕاکێشانی گەشتیاران بۆ بینینی شوێنەوارەکانی شارستانییەتە دێرینەکانی عێراق."
