پەروەردەی هەرێم : بەهۆی سەری ساڵی نوێوە دە ڕۆژ دەكرێتە پشوو لەقوتابخانەكان
وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم ئاشكرایكرد، بەهۆی سەری ساڵی نوێوە، دە ڕۆژ دەكرێتە پشوو لەقوتابخانەكان و دەڵێت، خشتەی تاقیكردنەوەكان چەند ڕۆژێك پێشخراوە.
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەى حكومەتی هەرێم، لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند، لە 25ـی کانونی یەکەمەوە لەهەموو قوتابخانەکان دەبێتە پشوی فەرمی تاوەکو 3ـی کانونی دوەم بەردەوما دەێت و دەشڵێت، 4ـی هەمان مانگ دەوامی ئاسایی و وەرزی دووەمی خوێندن دەستپێدەکاتەوە".
وەزیری پەروەردە ڕاشیگەیاند خشتەی تاقیکردنەوەکان چەند ڕۆژێک پێشخراوەو پێش پشوی سەری ساڵ تاقیکردنەوەکای کۆتایی وەرزی یەکەم ئەنجامدەدرێن و ڕاستەوخۆ دوای پشوی سەری ساڵ وەرزی دوەمی خویندن لەناوەندەکانی حکومی و ناحکومی دەست پێدەکات.
ئالان حەمەسەعید ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، دەستکاریی ساڵنامە نەکراوەو هەر بەپێی ساڵنامەکە تاقیکردنەوەکان پێشخراون".
