لە چەند ناوچەیەکی هەرێم سبەی کرایە پشوو
لە پێناو سەلامەتی مامۆستایان و فەرمانبەران و منداڵان و قوتابیان و خوێندکاران سبەی لەچەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستام کرایه پشوو.
ئەمڕۆ سێشەممە ، لە راگەیەندراوێکدا پەروەردەی شارەزوور بڵاویکردەوە، دەوام لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سنووری بەڕێوەبەرێتییان رادەگیرێت و رۆژی دواتر دەوام ئاسایی دەبێتەوە.
لەلای خۆیەوە بەڕێوەبەرایەتی پەروەدەی شارباژێر دەڵێت، له پێناوی سه‌لامه‌تی گیانی مامۆتا و فه‌رمانبه‌ر و خوێندکاره ئازیزه‌کان، به راوێژ له‌گه‌ڵ قائیمقامی شارباژێڕ بڕیاردرا سبه‌ینێ چوارشه‌ممه پشووی فەرمی بێت له ناو دیوان و سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌کانی خوێندن.
هەرچی پەروەردەی دوکانیش رایگەیاند، له پێناوی سه‌لامه‌تی گیانی مامۆتا و فه‌رمانبه‌ر و خوێندکاران بەهۆی ئەو لافاو و بارانەی کە زیانی بە قوتابخانە و رێگاوبانەکانی ناوچەکە کەوتوون، بڕیاردرا سبەی بکرێتە پشوو.
