تاقیكردنه‌وه‌كانی ناوه‌نده‌كانی خوێندن چه‌مچه‌ماڵ دواده‌خرێن
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانیان راسپاردوه، تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌می ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ بۆ مانگی (كانونی دوه‌م/1)ی 2026 دوابخات.
سامان سیوه‌یلی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی رۆژنامه‌وانیدا بڵاویكرده‌وه، "به‌ڕه‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی مامۆستایان و قوتابیان و خانه‌واده‌كانیان، وه‌زاره‌تمان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ڕاسپاردوه به دواخستنی تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌می ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ بۆ مانگی (كانونی دوه‌م/1) ساڵی 2026.
پێشتریش ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان نامه‌یه‌كیان ئاڕاسته‌ی ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده كردبو، تێیدا داوایانكرد، به هۆی دروستبونی لافاوه‌وه زیانێكی زۆر به‌ر گیان و ماڵی هاوڵاتیانی چه‌مچه‌ماڵ كه‌وتوه، هێشتا مه‌ترسییه‌كه له‌ناو نه‌چوه و له هه‌ر كاتێكدا بێت، ئـه‌گه‌ری دروستبونه‌وه‌ی هه‌یه، كه ئـه‌مه وایكردوه هاوڵاتییانی ئـه‌م سنوره له دۆخێكی ده‌رونیی زۆر خراپ‌دا بن، له‌نێویشیاندا مامۆستایان و خوێندكاران، بۆیه داواده‌كه‌ن، بۆ پاراستنی مافی خوێندكارانی ئـه‌م سنوره ڕه‌زامه‌ندیی بده‌یت به‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان له سنوری په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵ دوابخرێت".
