ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری واده‌ی شایستە ده‌ستورییەکان دیاریده‌كات
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه پلانێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ماوه‌ی ده‌ستوری بۆ قۆناغه راگوزه‌ریه‌كانی په‌یوه‌ست به پێكهێنانی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی به‌پێی مادده ده‌ستورییه كارپێكراوه‌كانی دیاریكرد.
به‌پێی نوسراوێك كه ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری بڵاویكردۆته‌وه، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هه‌ردو جێگره‌كه‌ی له ماوه‌ی 15 ڕۆژدا (ماده‌ی 54ی ده‌ستور) له واده‌ی په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن دادگای باڵای فیدراڵی له 14ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2025 ئه‌نجامده‌درێت.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی كۆمار له ماوه‌ی 30 ڕۆژدا له دوای یه‌كه‌مین دانیشتنی په‌رله‌مانه‌وه و دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان و هه‌ردو جێگره‌كه‌ی (ماده‌ی 72/دوه‌م/ب)ی ده‌ستور ئه‌نجامده‌درێت.
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری باسی له‌وه‌شكردوه، ده‌ستبه‌كاربونی سه‌رۆك وه‌زیران له دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی كۆماره‌وه و له ماوه‌ی 15 ڕۆژدا (ماده‌ی 76/یه‌كه‌می ده‌ستور) ئه‌نجامده‌درێت، هاوكات پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ له دوای ده‌ستبه‌كاربونی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه بۆ ماوه‌ی 30 ڕۆژدا (ماده‌ی 76/دوه‌می ده‌ستور) ئه‌نجامده‌درێت.

