ئه‌نجومه‌نی سیاسیی نیشتمانی داوا له سه‌رۆك كۆمار ده‌كه‌ن په‌له بكات له دیاریكردنی واده‌ی یه‌كه‌م دانیشتنی پەرلەمان
ئه‌نجومه‌نی سیاسیی نیشتمانی سوننه‌كان ڕایانگه‌یاند، داوا له سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌كه‌ن په‌له بكات له دیاریكردنی واده‌ی یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و پێشنیازیش ده‌كه‌ن، "پێش 25ی ئه‌م مانگه، به‌پێی بڕگه‌كانی ماده‌ی 54ی ده‌ستور یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌بچێت".
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی سوننه‌كان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له باره‌گای موسه‌ننا سامه‌ڕائی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی عه‌زم له به‌غدا، به به‌شداری سه‌ركرده‌ی ئه‌و لایه‌ن و هاوپه‌یمانییانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نه‌كه پێكده‌هێنن، كۆبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا پێشوازیان له په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن دادگای باڵای فیدراڵی كردوه، هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نه‌كه ستایشی هه‌وڵه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌سته‌ی دادوه‌ری كرد له ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مان.
ئاماده‌بوانی كۆبونه‌وه‌كه باسیان له مه‌رجه ده‌ستورییه‌كان و دیدگای ئه‌نجومه‌نی سیاسی نیشتمانی كرد سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتو و به‌رنامه‌كه‌ی، ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه ڕوبه‌ڕوی ده‌بێته‌وه، جه‌ختیشیان له گرنگی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه سیاسییه‌كان كرده‌وه بۆ خێراتركردنی پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێ كه توانای جێبه‌جێكردنی خواسته‌كانی گه‌لی عێراقی هه‌بێت و ده‌ستنیشانكردنی كاره له‌پێشینه‌كان كه پێویسته له‌به‌رنامه‌ی حكومیدا دیاریبكرێن.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌نجومه‌نی سیاسی نیشتمانی داوای له سه‌رۆك كۆمار كردوه "په‌له بكات له دیاریكردنی واده‌یه‌ك بۆ یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هه‌ردو جێگره‌كه‌ی، پێشنیازیش ده‌كات پێش 25ی كانونی یه‌كه‌م، به‌پێی بڕگه‌كانی ماده‌ی 54ی ده‌ستور به‌ڕێوه‌بچێت".
