شه‌رع پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ
ئەحمەد شه‌رع، سەرۆکی سوریا بۆ قۆناغی راگوزه‌ر پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا كرد، ئەوەش دوای هێرشەکەی بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ناوەڕاستی سوریا.
سەرۆکایەتیی سوریا لە بەیاننامەیەکدا باسی لهوهكردوه، شه‌رع "په‌یامێك سەرەخۆشی بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە کوشتنی سەربازە ئەمریکییەکان لە پارێزگای حومس ناردوە و هاودەنگیی وڵاتەکەی لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکان دەربڕیوە".
وەزارەتی ناوخۆی سوریا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "ئه‌و کەسەی رۆژی شه‌ممه‌ی رابردو (13ی 12ی 2025) لەنزیک تەدمور هێرشیکردە سەر هێزەکانی ئەمریکا و سوریا ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانی سوریا بوە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و كه‌سه‌ی هێرشه‌كه‌ی كردوه، "بڕیاربو دوێنێ یەکشەممە لە کارەکەی دوربخرێته‌وه، لەبەرئەوەی خاوەنی بیری توندڕۆیی ئیسلامی بوە".

