سوپای بریتانیا ئاماده‌كاری بۆ شه‌ڕ ده‌كات
ڕیچارد نایتن سه‌رۆكی هێزه چه‌كداره‌كانی بریتانیا جه‌ختی له پێویستی ئاماده‌كارییه‌كی فراوانتری سوپای وڵاته‌كه‌ی كردوه‌وه، بۆ به‌رگریكردن له بریتانیا له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی كه ناوی ده‌بات مه‌ترسییه په‌ره‌سه‌ندوه‌كان.
بلایز میترۆلی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ده‌ره‌كی بریتانیا ڕایگه‌یاند كه ڕوسیا پاڵ به هه‌ساره‌كه‌وه ده‌نێت بۆ "سه‌رده‌مێكی نادڵنیایین، دۆخه‌كه له‌وه جددیتره كه له ژیانی پیشه‌یی خۆمدا بینیومه، وه‌ڵامدانه‌وه‌ش پێویستی به زیاتر له ته‌نها به‌هێزكردنی هێزه چه‌كداره‌كانمان هه‌یه".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "سه‌رده‌می نوێی به‌رگری ته‌نیا به‌و مانایه نییه كه سه‌ربازی و حكومه‌ته‌كه‌مان به‌ره‌و ئه‌و ئاڵنگاریانه به‌رزببنه‌وه، كه ئێمه ده‌یكه‌ین، به‌ڵكو هه‌مو میلله‌ته‌كه‌مان هه‌ڵده‌ستێت".
هاوكات، ڕیچارد نایتن كه له مانگی (ئه‌یلول/9)ی ئه‌مساڵه‌وه وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌ركانی هێزه چه‌كداره‌كان كار ده‌كات و له وتارێكدا له ناوه‌ندێكی توێژینه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ند له كاروباری به‌رگری، بانگه‌وازه‌كه‌ی پێشكه‌ش كردوه كه پێویسته ئاماده‌كاری بۆ جه‌نگ بكرێت.
ڕیچارد نایتن داوای "خۆڕاگری نیشتمانی" له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی "گه‌شه‌سه‌ندن" بۆ سه‌ر شانشینی یه‌كگرتو له‌لایه‌ن ڕوسیاوه كرد، كه نزیكه‌ی چوار ساڵه شه‌ڕ له دژی ئۆكرانیا ده‌كات، كه له داگیركردنی خاكی دراوسێی وڵاته‌كه‌ی له (شوبات/2)ی 2022ه‌وه ده‌ستیپێكردوه.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی زیاتر ئاماده‌ن شه‌ڕ بكه‌ن بۆ به‌رگریكردن له وڵاته‌كه‌یان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ده‌یه‌وێت به‌شداری بكات له مشتومڕێكدا كه له‌م دواییانه‌دا له‌لایه‌ن هاوتا فڕه‌نسیه‌كه‌یه‌وه".
لای خۆیه‌وه، میترۆلی، یه‌كه‌م ژن كه سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری بیانی MI6ی بریتانیا بوه، له یه‌كه‌م وتاره‌كه‌یدا له پۆسته‌كه‌یدا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌ترسییه كرده‌وه كه به ڕوسیای "شه‌ڕانگێز و فراوانخواز" دروستیكردوه.
