فەرمی.. هاندەرانی زاخۆ بەباشترین هاندەری جیهان دیاریکران
بەفەرمی یەکێتی تۆپی پێی جیهان هاندەرانی زاخۆی وەک باشترین هاندەری ساڵی 2025 دیارییکرد.
یەکێتی تۆپی پێی جیهان ناسراو بە فیفا راگەیاندرواێکی فەرمیان بڵاوکردەوە و کەتێێدا ئاماژەیان بەوەکردووە کە هاندەرانی یانەی زاخۆ بوونەتە براوەی باشترین هاندەری ساڵ.
هەر لە راگەیاندرواوەکەدا هاتووە کە هۆکاری پێدانی ئەم خەڵاتە بە هاندەرانی زاخۆ بۆ ئەوەدەگەرێتەوە کە لە یاریی یانەکەیان بەرامبەر بە حدود هاندەرانی زاخۆ هەزاران بوکەڵەیان فڕیدایە دەوروبەری یارییگاکەیان وەک پاڵپشتییەک لەو منداڵانەی تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوون.
فیفا ئەوەی ئاشکراکردووە کە فڕیدانی ئەو بوکەڵانە رۆحێکی مرۆی گەورەی نیشاندا کەلە کوردستان و عێراق و تەواوی ئاسیا بەزووی دەنگدانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا.
لەهەمان کاتدا بەرپرسانی یانەی زاخۆ ئاماژەیان بەوەکردووە کە هاندەرەکانیان بڕبڕەی پشتی تیپەکەیانن و بەردەوام بە چالاکییە داهێنەرەکانیان سەرنجی جیهان بۆخۆیان رادەکێشن.
لەلایەکیترەوە زاخۆ کێبڕکێیەکی لە ئەلیخاندرۆ سیگانۆتۆ و مانۆلۆ ئیل دێل بۆمبۆ بردووەتەوە و وابڕیاریشە ئەمشەو فیفا لە مەراسیمێکی تایبەتدا کۆمەڵێک خەڵاتی تر ئاشکرابکات، کە گرنگترینیان برتییە لە باشترین یاریزان و راهێنەری ساڵ لەسەر ئاستی پیاوان و ئافرەتان.
