کۆبوونەوەیەکی حکومی بۆ تاوتوێکردنی هەناردەکردنی نەوتی خاو و بەرهەمەکان و باشترکردنی ئەرکی دارایی ئەنجامدەدرێت
ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، جەختیکردەوە: لەسەر ئاراستەی حکومەت بۆ پێداچوونەوە بە لایەنە دارایی و ئابوورییەکان و بەرزکردنەوەی کارایی سێکتەرەکانی وەزارەتی نەوت، بەو پێیەی دەماری سەرەکییە لە دابینکردنی بودجەی گشتیی دەوڵەتدا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی موتەڵع کەوتووە، دەڵێت: "محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی کرد سەبارەت بە هەردوو کەرتی نەوت و گاز، بە ئامادەبوونی وەزیرانی نەوت و دارایی و ژمارەیەک لە ڕاوێژکاران و کادیری پێشکەوتووی وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای سۆمۆ".
بەگوێرەی بەیاننامەکە، سەرۆک وەزیران جەختیکردەوە لە ئاراستەی حکومەت بۆ "پێداچوونەوە بە لایەنە دارایی و ئابوورییەکان و بەرزکردنەوەی کارایی سێکتەرەکانی وەزارەتی نەوت، بەو پێیەی بڕبڕەی پشت و سەرچاوەی سەرەکییە لە دابینکردنی بودجەی گشتیی دەوڵەتدا".
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد: کە "کۆبوونەوەکە گفتوگۆی کردووە لەسەر پلانەکانی پەرەپێدانی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی خاو، لەگەڵ هەوڵدان بۆ بەدیهێنانی خۆژێنی و هەناردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکان و دیاریکردنی ڕێژەی بەکارهێنانی ناوخۆ".
هەروەها ڕوونیکردەوە: کە "کۆبوونەوەکە باسی لە خۆجێییکردنی (توطين) پیشەسازییە پێویستەکان بۆ کەرتی نەوت و پەرەپێدانی تواناکانی نیشتمانی لە هەردوو کەرتی حکومی و تایبەت لە بوارەکانی هەڵکەندن و دەرهێنان و ئەندازیاریی ئامێرەکان و ئەوانی دیکە کرد؛ بە مەبەستی پشت بەستن بە کادیرانی نیشتمانی لەم لایەنانەدا
