کەشناسی: بارانبارین بەردەوامە و سبەینێ پێنجشەممە تەم مەودای بینین کەم دەکاتەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی کەشناسی زانیاری نوێی سەبارەت بە رەوشی پێشبینیکراوی کەشوهەوای وڵات بڵاوکردەوە و پێشبینی بەردەوامیی بارانبارین و دروستبوونی تەمی کرد کە بەیانیی سبەینێ پێنجشەممە مەودای بینین کەم دەکاتەوە.
دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی موتەڵع کەوتووە، دەڵێت: "وێنەکانی مانگی دەستکرد جووڵەی هەورەکانیان دەرخستووە کە شوێن ئاڕاستەی با دەکەون لە چینە بەرزەکانی بەرگەهەوادا، و لەلایەن میکانیزمی جێگیربوونی نزمەپاڵەپەستۆی کاریگەرەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێن، تێبینی دەکرێت هەندێک هەور لە لای ڕۆژهەڵاتەوە بەرەو ناوچەکانی باکووری وڵات دەچن و بەهۆی دابەزینەوە تووشی پرۆسەی گەرمبوونی ئەدیاباتیکیدەبن، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی وردە وردە دیار نەمن و نەمێنن وەک ئەوەی ڕوونە."
راشیگەیاند: "هەورەکان لە لای ڕۆژئاواوە کاریگەر دەبن بە دابەزینی بای بەرزەپاڵەپەستۆیەکی سارد و قورس، ئەمەش گەشەکردنی ستوونیی هەورەکان سنووردار دەکات و چالاکییەکەی لاواز دەکات، لە کاتێکدا شارەکانی ناوەڕاست و باشووری وڵات بەردەوام لەژێر کاریگەریی ئەو شەپۆلە باراناوییەدان کە ئێستا هەیە."
پێشبینیشی کرد کە "کاریگەریی دۆخی کەشوهەوا لە كاتژمێرەکانی ئەمشەودا (چوارشەممە/ پێنجشەممە) لەسەر شارەکانی ناوەڕاست و باشووری وڵات چڕ ببێتەوە، لەگەڵ دەستپێکردنی لاوازبوونی وردە وردەی پێش نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە لە ناوچەی ناوەڕاست، پاشان لە کاتژمێرەکانی ڕۆژدا لاوازبوونەکە زۆربەی شارەکانی باشووریش دەگرێتەوە".
ئاماژەی بەوەش کرد: "شاری بەسڕە و بەشێک لە زیقار و ڕۆژئاوای سەماوە لەم پاشەکشەیە بەدەر دەبن، بەو پێیەی دروستبوونی هەوری باراناوی لە پەراوێزی نزمەپاڵەپەستۆکەدا تا بەرەبەیان و بەیانیی ڕۆژی هەینیی داهاتوو بەردەوام دەبێت، پێش ئەوەی دۆخەکە بە تەواوی کۆتایی بێت و نزمەپاڵەپەستۆکە ئاسمانی وڵات جێ بهێڵێت."
دەستەکە هۆشداریشی دا لە "دروستبوونی تەمێکی چڕ لە بەرەبەیانی سبەینێ پێنجشەممەدا لە بەغدا، واست، بابل و دیالە کە مەودای بینین بۆ کەمتر لە 1 کم کەم دەکاتەوە و پێش نیوەڕۆ نامێنێت، بەڵام لە ناوچەکانی دیکە مەودای بینین لە نێوان (3-5) کم خراپ دەبێت بەهۆی تەمی سووکەوە
