وەزارەتی کۆچ سەنتەرێکی راهێنانی نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانی لە شیاندنەوە و تێکەڵبوونەوەی گەڕاوەکان لە دەرەوە دەکاتەوە
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران، ئەمڕۆ چوارشەممە، کردنەوەی سەنتەرێکی راهێنانی بۆ پشتیوانی لە شیاندنەوە و تێکەڵبوونەوەی گەڕاوەکان لە دەرەوە ڕاگەیاند.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی موتەڵع کەوتووه، دەڵێت: ئەمڕۆ سەنتەرێکی راهێنانی نێودەوڵەتیی باوەڕپێکراو بۆ سەنتەری بەڕێوەبردنی کۆچ بە پاڵپشتی یەکێتیی ئەوروپا کرایەوە، کە تایبەتە بە شیاندنەوەی گەڕاوەکان لە دەرەوە و هاوکاریکردنیان بۆ تێکەڵبوونەوە لە نوێ".
هەروەها ئاماژەی بەوەدا: "لە ڕێوڕەسمی کردنەوەکەدا کەریم نوری بریکاری ئیداریی وەزارەت و سەفا حسێن ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کاروباری کۆچ و شاندی پاڵپشت لە یەکێتیی ئەوروپا ئامادەبوون"، و ئەوەشی خستەڕوو کە "سیـمینارێکی ناساندن سەبارەت بە میکانیزمەکانی کارکردنی سەنتەری سەرچاوەکانی کۆچ و ڕۆڵی لە بەهێزکردنی تواناکانی وەزارەت لە بەڕێوەبردنی دۆسیەی کۆچ و سنووردارکردنی کۆچی نایاسایی، لەگەڵ پشتیوانیکردنی گەڕاوەکان ڕێکخرا".
وەزارەتەکە باسی لەوەش کرد: "تەیبە خەلیل بەرپرسی سەنتەری سەرچاوەکانی کۆچ، ڕوونکردنەوەیەکی وردی بە وێنەوە پێشکەش کرد سەبارەت بە خزمەتگوزارییەکانی سەنتەری ڕاهێنان و میکانیزمەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ گەڕاوەکان و ڕێگاکانی پشتیوانیکردنی تێکەڵبوونەوەیان لە کۆمەڵگەدا".
