سەرۆک وەزیران ڕێنمایی سەبارەت بە سیستەمی ئیدارەدانی باج دەردەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران،چەند ڕێنماییەک سەبارەت بە سیستمەکانی ئیدارەدانی باج دەرکرد، جەختی لەسەر گرنگی هەڵسەنگاندنی هەمەلایەنە و پرۆسەی دووبارە داڕشتنەوەی کردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەنراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی موتەڵع کەوتووه، ڕایگەیاند: محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی کرد بۆ بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی حوکمڕانی هەمەلایەنەی باج،بە ئامادەبوونی کادیرانی باڵای دەستەی گشتیی باج و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان و نوێنەرانی کۆمپانیای ڕاوێژکاریی (ئۆلیڤەر وایمەن).
ئاماژەی بەوەش کرد کە کۆبوونەوەکە ئەو هەوڵانەی پێشووی خستەڕوو کە تایبەت بوون بە بەدواداچوون بۆ پەرەپێدانی کەرتی بەڕێوەبردنی باج بەشێوەیەکی گشتگیر لە ڕێگەی ئەنجامدانی هەنگاوی چاکسازییەوە، کە لە پێش هەموویانەوە هێنانی کۆمپانیا جیهانییە تایبەتمەندەکانە بۆ کارکردن لەسەر بەئەلیکترۆنیکردنی تەواوەتیی فەرمانگەکانی باج، هەروەها ژمارەیەک لە ئەزموونە هاوشێوەکانی لە وڵاتانی عەرەبی خستەڕوو، لەگەڵ ئەو بڕە پێشکەوتنەی لە کارەکانیاندا ڕوویداوە و ئەو بڕە زیادبوونی باجەی کە لە ساڵی یەکەمی جێبەجێکردندا بەدەست هاتووە، کە تێیدا نمایشێکی تێروتەسەل بۆ ئەم کۆمپانیایانە پێشکەش کرا.
بەپێی راگەیەنراوەکە، سودانی ڕێنمایی دا بە لێکۆڵینەوە لە بەرنامەی کۆمپانیای (ئۆلیڤەر وایمەن) لە پلاندانان و جێبەجێکردندا لەلایەن لیژنەی باڵای چاکسازیی باجەوە و پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێکی تێروتەسەل لەسەری، چونکە ئەم بەرنامەیە مەنهەجێکی کاری تەواوکراو لەخۆدەگرێت بۆ چاکسازی و پەرەپێدانی بەڕێوەبردنی باج، وەک کۆڵەکەیەکی بنەڕەتی و جەوهەری بۆ زیادکردنی داهاتە حکومییە بەردەوامەکان، بە مەبەستی گەیشتن بە بەڕێوەبردنێکی باج کە بە شەفافییەت و دادپەروەری جیابکرێتەوە، و بەشدار بێت لە بەرزکردنەوەی پۆلێنکردنی عێراق لە ڕووی دارایی و وەبەرهێنانەوە.
هەروەها سەرۆک وەزیران ڕێنمایی دا بە پێویستیی ئەنجامدانی هەڵسەنگاندن و داڕشتنەوەی پێکهاتەی گشتگیر بۆ سەرجەم سیستەمەکانی بەڕێوەبردنی باج لە عێراق، و ئەو سیاسەتە تایبەتانەی کە لەخۆی دەگرێت
