شێخ حەمودی و عامری جەخت لە پاراستنی یەکڕیزیی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ قۆناغی داهاتوو دەکەنەوە
شێخ هومام حەمودی، سەرۆکی هاوپەیمانی (مژدە بێت ئەی عێراق) و هادی عامری، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختیان کردەوە کە پاراستنی یەکڕیزیی چوارچێوەی هەماهەنگی بنەمایە بۆ هەبوونی دیدگایەکی ڕوون و پێگەیشتوو بۆ قۆناغی داهاتوو.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی شێخ حەمودی لە ڕاگەیەنراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی موتەڵع کەوتووە، ئاماژەی بەوە کردووە کە شێخ هومام حەمودی سەرۆکی هاوپەیمانی (مژدە بێت ئەی عێراق)، پێشوازی کرد لە هادی عامری ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر، و تاوتوێی پێشهاتەکانی جووڵەی سیاسی و دەرەنجامی گفتوگۆ بەردەوامەکانی نێوان هێزە نیشتمانییە جیاوازەکان و بیرۆکە گەڵاڵەبووەکانیان کرد سەبارەت بە بژاردەکانی قۆناغی داهاتوو.
نووسینگەکە ئەوەشی خستەڕوو کە هەردوولا پەرۆشیی خۆیان دووپاتکردەوە بۆ پابەندبوون بە کاتەکانی ئیستیحقاقە دەستوورییەکان، و بەردەوامبوونی گفتوگۆ بەرپرسانەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی دیکە بۆ بونیادنانی لێکتێگەیشتن و دیدگای هاوبەش کە بگونجێت لەگەڵ سروشتی داواکارییەکانی قۆناغی داهاتوو.
ئاماژەی بەوەشدا کە جەختکرایەوە لەسەر گرنگیی پاراستنی یەکڕیزیی چوارچێوەی هەماهەنگی و یەکگرتوویی هێزە نیشتمانییەکانی، چونکە ئەوە بنەمایە بۆ دۆزینەوەی دیدگایەکی ڕوون و پێگەیشتوو بۆ قۆناغی داهاتوو کە ڕێگاکانی سەقامگیری بۆ وڵات مسۆگەر بکات، هەروەها دۆزینەوەی چاکسازیی ڕاستەقینە بۆ دۆخەکە بەشێوەیەک متمانەی هاوڵاتی بەهێز بکات بە گرنگیی بەشداریکردنی لە هەڵبژاردندا بۆ گۆڕانکاریی ئەرێنی
