ئەنجومەنی دادوەری: گەڕاندنەوەی ٤ ملیار دینار لە تاوانێکی فێڵکاریی دارایی ڕادەگەیەنێت
ئەنجومەنی باڵای دادوەری، ئەمڕۆ یەکشەممە، گەڕاندنەوەی بڕی ٤ ملیار دیناری ڕاگەیاند کە لە ڕێگەی تاوانێکی فێڵکاریی داراییەوە برابوو.
ئەنجومەنی دادوەری لە راگهیندراوێكدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی موتەڵع کەوتووە تێیدا، ئاماژەی بەوە کردووە: "دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخی دووەم، ئەمڕۆ بڕی ٤ ملیار دیناری عێراقی گەڕاندەوە کە پەیوەندی بە تاوانێکی فێڵکاریی داراییەوە هەبوو."
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه: "ئەم بڕە پارەیە لە سێ کۆمپانیای سەرپێچیکار وەرگیراوەتەوە، کە بە شێوەی نایاسایی و فێڵکاری، پارەیان بۆ دەرەوەی وڵات حەواڵە کردووە بە مەبەستی سوودمەندبوون لە جیاوازی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار."
ئاماژەی بەوە کردووە کە "دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخی دووەم بە هەوڵێکی زۆر و بە سەرپەرشتی دادوەری یەکەمی دادگاکە ئەم بڕە پارەیەی گەڕاندووەتەوە. ئەم هەوڵانە بەردەوامن بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کۆمپانیایانەی تریش کە ڕێگەی نایاسایی دەگرنەبەر بۆ بەدەستهێنانی قازانجی زۆر و زیان گەیاندن بە دارایی گشتی."
