پەروەردەی عێراق ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی نیوەی ساڵ ڕادەگەیەنێت
وەزارەتی پەروەردە، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی نیوەی ساڵ ڕاگەیاند، هاوکات چەند ڕێنماییەکی دەرکرد و وادەی دەستپێکردنی پشووی نیوەی ساڵیشی دیاری کرد.
کەریم سەید، وتەبێژی وەزارەت بەپێی ئاژانسی هەواڵی فەرمی کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند: "ڕێنماییەکانی وەزیری پەروەردە ئیبراهیم نامس جبووری بۆ لیژنەی هەمیشەیی تاقیکردنەوەکان، بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و کارگێڕی قوتابخانەکان، جەختیان کردووەتەوە لەسەر ئامادەکاری تەواو بۆ تاقیکردنەوەکانی نیوەی ساڵ لە ڕێگەی ئامادەکردنی هۆڵەکان، دانانی پرسیارەکان و دابینکردنی هەموو پێداویستییەکان."
وتیشی: "ڕێنماییەکان جەختیان لە گرتنەبەری ڕێکاری پێویست کردووەتەوە کە لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا بگونجێت، بەتایبەت ئەگەری نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا، بۆ ئەوەی ژینگەیەکی گونجاو بۆ قوتابیان دابین بکرێت."
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە: "ڕێنماییەکان پێکهێنانی لیژنەکانی تاقیکردنەوە و پابەندبوونی تەواو بە یاسا و ڕێساکانی تاقیکردنەوە لەخۆدەگرێت"، ڕاشیگەیاند کە: "پشووی نیوەی ساڵ لە یەکی شوباتی داهاتووەوە دەستپێدەکات."
وتەبێژەکەی وهزارهتی پهروهرده جەختی کردەوە کە وەزارەت بۆ سێیەم ساڵە لەسەریەک توانیویەتی ئاستی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان بەرز بکاتەوە و کێشە و ئاستەنگەکان کەم بکاتەوە، چونکە وادەکان پێشوەختە دیاری دەکرێن و پلانەکان زوو دادەڕێژرێن، ئەمەش وایکردووە دۆسیەی تاقیکردنەوەکان ببێتە یەکێک لە سەرکەوتووترین دۆسیەکانی ئەم وەزارەتە.
وەزارەتی پەروەردە خشتەی وادەی تاقیکردنەوەکانی نیوەی ساڵ و کۆتایی ساڵی بۆ قۆناغە کۆتاییەکان و ناکۆتاییەکان (خولی یەکەم) و تاقیکردنەوە بەراییەکانی قوتابیانی دەرەکی بۆ ساڵی خوێندنی 2025/2026 بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کردووە:

