مالیکی و بافڵ تاڵەبانی تاوتوێی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو دەکەن
نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە جەختیان لە گرنگیی یەکلاکردنەوەی شایستە دەستوورییەکان و پێکهێنانی حکومەتی نوێ کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی مالیکی لە راگهیندراوێكدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی موتەڵع کەوتووه بڵاویكردهوه تێیدا، ڕایگەیاند: "نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ئەمڕۆ لە نووسینگەکەی خۆی پێشوازی لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد."
راگهیندراوهكه ئاماژەی بەوەش کردووە کە "هەردوولا پەرەسەندنە سیاسییەکانی وڵات و گرنگیی یەکلاکردنەوەی شایستە دەستوورییەکان و پێکهێنانی حکومەتی نوێیان تاوتوێ کرد، بە جۆرێک کە سەقامگیری پڕۆسەی سیاسی دەستەبەر بکات."
هەروەها ئهوهیش هاتووە کە "هەردوولا باسیان لە دۆسیەی هەر سێ سەرۆکایەتییەکە (سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران) کرد، و دیدگا ئاڵوگۆڕکراوەکانیان دەربارەی میکانیزمەکانی بەڕێوەبردنی ئەم دۆسیەیە خستە ڕوو، بە شێوەیەک کە لەگەڵ ڕێکارە دەستوورییەکاندا بگونجێت و سەقامگیری سیاسی بەدی بهێنێت."
