عامری و بافڵ تاڵەبانی تاوتوێی ڕێکارە سیاسییەکان و پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو دەکەن
هادی عامری، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر، ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، باسیان لەو گفتوگۆیانە کرد کە لە نێوان هێزە نیشتمانییەکاندا هەن سەبارەت بە تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان و پێکهێنانی حکومەتی نوێ.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی عامری لە راگهیندراوێكدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی موتەڵع کەوتووە، ڕایگەیاند: "هادی عامری، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر، لە نووسینگەی خۆی لە بەغداد پێشوازی لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و وەفدی هاوڕێی کرد."
راگهینداوهكه ئاماژەی بەوەش کرد: "لە دیدارەکەدا کۆی بارودۆخی سیاسی و ناوخۆیی وڵات، پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان، و ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاریکاری و هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هەردوولا تاوتوێ کران."
هەروەها ئەوەش خراوەتە ڕوو کە: "دیدارەکە باسی لە ڕێڕەوە سیاسییەکان و ئەو گفتوگۆیانە کرد کە لە نێوان هێزە نیشتمانییەکاندا بەردەوامن بە مەبەستی تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان و پێکهێنانی حکومەتی نوێ."
