ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئابووری تاوتوێی کەمکردنەوەی خەرجییەکانی حکومەت و فراوانترکردنی داهات دەکات
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران، ئەمڕۆ دووشەممە ڕێنماییدا بە هەڵسەنگاندنی کاریگەرییە داراییەکانی ڕێوشوێنە چاکسازییەکان بە ئامانجی عەقڵانیکردنی خەرجییەکان و فراوانترکردنی داهات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووه،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکایەته کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئابوری دەکات.
وتیشی لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ڕێکارەکانی وەزارەت و دامودەزگا حکومییەکان کرا کە پەیوەندییان بە دەرئەنجامەکانی کۆبوونەوەی پێشووەوە هەیە بە ئامانجی کەمکردنەوەی خەرجییەکانی حکومەت و زیادکردنی داهات.
ڕوونیشیکردەوە سودانی لاینە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد بۆ هەڵسەنگاندنی کاریگەرییە داراییەکانی جێبەجێکردنی ڕێوشوێنەكانى چاکسازییەکان بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان، هەروەها بۆ هەڵسەنگاندنی کاریگەرییەکانیان و جەختی لە گرنگی جێبەجێکردنی چاکسازییە دارایی و پێکهاتەییەکان کردەوە بۆ ڕێکخستنەوەی ئەولەویەتەکانی خەرجییە گشتیەکان.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بە گرنگی بەردەوامبوون لە هەنگاوەکانی چاکسازی کرد کە دەبێتە هۆی ڕەخساندنی هەلی کار زیاتر لە کەرتی تایبەت و کردنەوەی دەرگا بەڕووی وەبەرهێنانی نوێ لە کەرتە جیاجیاکان بۆ زیادکردنی داهات و کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر بودجەی گشتی.
