چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی: پشتیوانی له كۆنترۆڵكردنی چه‌ك ته‌نیا له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا ده‌كه‌ین
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا تاوتوێی خێراكردنی پڕۆسه‌ی دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوی كرد و جه‌ختیش له پشتیوانی خۆی ده‌كاته‌وه بۆ كۆنترۆڵكردنی چه‌ك ته‌نیا له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، چوارچێوه‌كه كۆبونه‌وه‌ی ئاسایشی خۆی له نوسینگه‌ی هه‌مام حه‌مودی گرێداوه بۆ گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌كانی لیژنه لاوه‌كییه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت و بابه‌ته‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به پێشهاته‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆی قوڵ كراوه له‌باره‌ی ئه‌و وه‌ره‌قه‌ی كارانه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی چوارچێوه‌وه پێشكه‌شكراون و تاوتوێی خێراكردنی پڕۆسه‌ی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دیاریكردنی كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران و ئیستیحقاقاته‌كانی هه‌ڵبژاردنی كردوه به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ ده‌قه ده‌ستورییه‌كان و پێداویستییه‌كانی قۆناغی داهاتو بگونجێن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی جه‌ختی له هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی خۆی بۆ پشتیوانیكردن له كۆنترۆڵی چه‌ك ته‌نیا له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا كردۆته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی پڕۆژه‌یه‌كی نیشتمانی گشتگیر و میكانیزمی یاسایی رون كه ببێته مایه‌ی به‌هێزكردنی سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌ت و پاراستنی ئاسایشی و سه‌قامگیری و خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای وڵات.
