عه‌سائیب: راده‌ستكردنی چه‌ك یاخود سازشكردن له‌سه‌ر "مقاوه‌مه" له فه‌رهه‌نگی ئێمه‌دا بونی نییه
بزوتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی هه‌ق جه‌خت ده‌كاته‌وه، راده‌ستكردنی چه‌ك یاخود سازشكردن له‌سه‌ر "مقاوه‌مه" له فه‌رهه‌نگی ئێمه‌دا بونی نییه‌و ئه‌وه‌ش پرسێك نییه بۆ سازشكردن له‌ژێر گوشاردا.
جه‌واد تهیباوی، وته‌بێژی سه‌ربازیی بزوتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی هه‌ق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی"با هه‌موان بزانن، راده‌ستكردنی چه‌ك یاخود سازشكردن له‌سه‌ر مقاوه‌مه له فه‌رهه‌نگی ئێمه‌دا بونی نییه. ئه‌و پرسه، دۆسیه‌یه‌كی سیاسی و بڕگه‌یه‌كی دانوستانكردن نییه، به‌ڵكو بیروباوه‌ڕیی سه‌روه‌ری و گه‌ره‌نتی بڕیار و قه‌ڵغانی شكۆیه كه به گوشار ناشكێنرێت و به هه‌ڕه‌شه سازشی له‌سه‌ر ناكرێت."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه "دروشمی نه‌گۆڕ و هه‌میشه‌ییمان ئه‌وه‌یه كه ئێمه پارێزه‌ری ئه‌م نیشتمانه‌ین و به‌رده‌وام ئاماده‌ین بۆ به‌رگریكردن لێی و قوربانیدان به گیانمان له‌پێناویدا و رۆڵه‌ی نیشتمانهكهین له‌سه‌ر رێگه‌یه‌كی راست به‌ره‌و عێراقێكی به‌هێز و ده‌وڵه‌تێكی سه‌ركه‌وتو."
