نوێترین ریزبەندی هەڵبژاردەکان ... عێراق لە پلەی 58 مایەوە
ئەمڕۆ دووشەممە ،نوێترین ریزبەندی هەڵبژاردەکان بڵاوکرایەوە ئیسپانیا بە کۆکردنەوەی 1877 خاڵ پارێزگاری لە پێشەنگی ریزبەندی جیهان کرد و ئەرجەنتین دووەمە و عێراق لە پلەی 58 مایەوە.
لە ریزبەندییەکەدا هیچ گۆڕانکاریەک لە 10 پلەی یەکەمدا روینەداوە و هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە کۆکردنەوەی 1873 خاڵ لە پلەی دووەمدایە و فەرەنساش لە پلەی سێیەمدا ماوەتەوە.
هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە 1834 خاڵ لە پلەی چوارەمی ریزبەندیی جیهاندایە و بەرازیل بە 1760 خاڵ لە پلەی پێنجەمدایە بە جیاوازیەکی زۆر کەم لەگەڵ پۆرتوگالی شەشەم.
هەریەکە لە هەڵبژاردەکانی هۆڵەندا و بەلجیکا و ئەڵمانیا و کرواتیا لە پلەکانی حەوتەم تا دەیەمی ریزبەندییەکەدان و مەغریب لە پلەی 11 ماوەتەوە، ئیتاڵیاش لە پلەی 12 دەبینرێت.
هەڵبژاردەی عێراقیش کە خاوەنی 1436 خاڵە پارێزگاری لە پلەی 58ەمی ریزبەندی جیهان کرد و بڕیاریشە ریزبەندی نوێی هەڵبژاردەکان لە مانگی یەکی داهاتوو بڵاوبکرێتەوە.
