وه‌زاره‌تی نه‌وت داهاتی به‌ده‌ستهاتوی هه‌نارده‌ی نه‌وت له مانگی تشرینی دوه‌مدا بڵاودەکاتەوە
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، داهاتی به‌ده‌ستهاتوی هه‌نارده‌ی نه‌وت له مانگی تشرینی دوه‌مدا، زیاتر له 6.5 ملیار دۆلار بوه. شاره‌زایه‌كی ئابوریش ده‌ڵێت، داهاتی نه‌وتی عێراق به‌راورد به مانگی پێشوتر، له مانگی رابردودا به‌ڕێژه‌ی 6.2% كه‌میكردوه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە وتی، له مانگی رابردودا به تێكڕا 106 ملیۆن و 593 هه‌زارو 352 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه كه داهاته‌كه‌ی زیاتر له 6 ملیار و 595 ملیۆن و 391 هه‌زار دۆلار بوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له‌و بڕه نه‌وته‌ی كه له مانگی رابردودا هه‌نارده كراوه، 7 ملیۆن و 583 هه‌زار و 733 به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بوه‌و له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه هه‌نارده كراوه.
له‌وباره‌یه‌وه نه‌بیل مه‌رسومی، شاره‌زای ئابوریی عێراقی، وتویه‌تی، له مانگی تشرینی یه‌كه‌م (مانگی 10)دا، تێكڕای داهاتی فرۆشی نه‌وتی عێراق، 7.030 ملیار دۆلار بوه‌و له مانگی رابردودا بۆ 6.595 ملیار دۆلار دابه‌زیوه، واته بڕی 435 ملیۆن دۆلار و به‌ڕێژه‌ی 6.2% كه‌میكردوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت بۆ 62 دۆلار بۆ به‌رمیلێك.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، داهاتی نه‌وتی به‌ده‌ستهاتوی مانگی رابردو ته‌نیا به‌شی موچه ده‌كات، ئه‌وه‌ش له‌دوای لێده‌ركردنی شایسته‌كانی كۆمپانیا بیانییه‌كان كه مانگانه نزیكه‌ی یه‌ك ترلیۆن دیناری عێراقییه.
