بافڵ تاڵه‌بانی په‌یامێك ئاڕاستەی هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی سه‌رۆكی تازه هه‌ڵبژێردراوی په‌رله‌مانی عێراق دەکات
بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی له په‌یامێكدا بۆ هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی، سه‌رۆكی تازه هه‌ڵبژێردراوی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئومێدمان پێتانە له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان وەک یەک تیم کاربکەن بۆ یەکخستنی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عیراق لەسەر بنەمای دەستور و هاوبەشێتی و پاراستنی ئامانجە باڵاکانمان.
بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی له په‌یامێكدا پیرۆزبایی له هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی كردوه به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی عێراق و وتویه‌تی"هیوادارم لەم ئەرک و بەرپرسیارێتییە چارەنووسساز و نیشتمانییەدا، سەرکەوتووبن و بەهیمەت و رۆڵی ئێوە و ئەندامانی نوێی پەرلەمان پێکەوە خزمەتی زیاتری گەل و وڵاتەکەمان بکەن."
سه‌رۆكی یه‌كێتی وتوشیه‌تی"ئومێدمان پێتانە وەک یەک تیم کاربکەن بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان دەسەڵاتەکانی دادوەری، یاسادانان و جێبەجێکردن و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عیراق لەسەر بنەمای دەستوور و هاوبەشێتی و پاراستنی ئامانجە باڵاکانمان."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه"بەدڵنیایشەوە بە پێکەوەیی و لێکتێگەیشتنمان دەتوانین سەقامگیریی وڵاتەکەمان بپارێزین و خواستەکانی هاوڵاتییان بهێنینەدی."
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی به ده‌نگی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران به سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵبژێردرا.
