بارینی به‌فر ئاسته‌نگی بۆ هاتوچۆ له رێگه‌ی هه‌ولێر به‌ره‌و شه‌قڵاوه‌و چه‌ند رێگه‌یه‌كی دیكه دروستكردوه
هاتوچۆی هه‌ولێر ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه كه بارینی به‌فر ئاسته‌نگی بۆ هاتوچۆ له رێگه‌ی هه‌ولێر به‌ره‌و شه‌قڵاوه‌و چه‌ند رێگه‌یه‌كی دیكه دروستكردوه‌و داوایان لێده‌كات ئه‌و رێگایانه به‌كار نه‌هێنن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه بەهۆی بارینی بەفر له ڕێگای هەولێر بەرەو شەقڵاوە ئاستەنگی هاتوچۆ دروست بوەو داوا لە شوفێران دەکەین ئەم ڕێگایە بەکار نەهێنن.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، هەرچەندە تیمەکانی ڕاماڵینی بەفر بەردەوامن لە پاککردنەوەی ڕێگاکەو ڕامالینی بەفر بەڵام بەهۆی بەردەوامی بارینی بەفر و نزمبونەوەی پلەی گەرما بو ژێر سفر لەهەندێک شوێن، ڕێگاکە بەستویه‌تی و ئەگەری خلیسکانی ئۆتۆمبێل هەیه‌و لە ئێستادا ڕێگاکە شیاوی بەکار هێنان نییە.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، هەروه‌ها ڕێگای شه‌قڵااوە بەرەو هیران و ڕێگای لۆفەکانی گەرۆتەو ڕێگای شه‌قڵاوە بەرەو زینەتیر و بالیسان بەهەمان شێوە بەهۆی بارینی بەفر شیاوی بەکارهێنان نین.
هاتوچۆی هه‌ولێر بۆ شۆفێران وتوشیه‌تی"تکایە ئەم ڕێگایەنە بەکارمەهێنن تا ئەو کاتەی تیمەکانی ڕاماڵینی بەفر بەتەواوی ڕێگاکان پاک دەکەنەوە."
