حەلبوسی: سەرۆکایەتی پەرلەمان بە وردبینی دەستوری و لەژێر چاودێری دەسەڵاتی باڵای دادوەریدا پێکهێنرا
سەرۆکی پارتی تەقەدوم، محەمەد حەلبوسی، ئەمڕۆ سێشەممە جەختی کردەوە کە هەنگاوی یەکەم بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەن و جێگرەکانی لە چوارچێوەی وادە دەستوورییەکاندا ئەنجام دراوە، هەروەها سوپاسی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کرد بۆ پاراستنی ڕێڕەو و کاتە دەستوورییەکان.
حەلبوسی لە لێدوانێکدا کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند: "هەنگاوی یەکەم بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەن و جێگرەکانی بەپێی وادە دەستوورییەکان ئەنجام درا".
وتيشی: "ئەو شتانەی پێش هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەن ڕوویاندا، تەنها بیروڕای جیاواز بوون و بە میکانیزمێکی دەستووری دروست و بە ئیرادەی پەرلەمانتاران تێپەڕین".
هەروەها وتیشی: "هەوڵ دەدەین بۆ پاراستنی ئیستیحقاقە دەستوورییەکان و نوێنەرایەتیکردنی پێکهاتەکانی گەلی عێراق لە چوارچێوەی بنەما دەستوورییەکاندا".
لە کۆتاییدا حەلبوسی سوپاسی "ئەنجومەنی باڵای دادوەری کرد بۆ پاراستنی ڕێڕەو و کاتە دەستوورییەکان و ڕەچاوکردنی لایەنە یاساییەکان لە درێژەی کارەکاندا، هەر لە سەرەتای هەڵبژاردنەکانەوە تاوەکو تەواوکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەن و جێگرەکانی".
