سهرۆكی ههرێمی كوردستان پيرۆزبايى له جێگرى دووەمی سهرۆكى ئهنجومهنى نوێنهران دهكات
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە فەرهاد ئەترووشی دەکات بەبۆنەی سەرکەوتنی و بوونی بە جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، هیوای بۆ خواستووە به باشترين شێوه ڕۆڵ و ئهركى خۆيان له دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەن و بەڕێوەچوونی پرۆسەی یاساداناندا ببينن.
ئەمڕۆ سێشەممە ، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی فهرهاد ئهترووشی کردووە بە بۆنەی هەڵبژاردنییهوه بە جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقى فيدراڵ و هیوای سەرکوتنی بۆ خواستووە.
نێچیرڤان بارزانی هیوای خواستووە، فەرهاد ئەترووشی به باشترين شێوه ڕۆڵ و ئهركى خۆيان له دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەن و بەڕێوەچوونی پرۆسەی یاساداناندا ببينن بە شێوەیەک کە لە خزمەتی هەموو پێکهاتەکانی عێراقدا بێت.
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت: چاوەڕوانین بوونی بەڕێزیان لەو پێگهيهدا، هاندەرێک بێت بۆ پتەوکردنی گیانی هاوکاری و پێکەوەکارکردن لەنێوان فراکسیۆنە جیاوازەکاندا و سهرخستنى كارى پهرلهمانى.
