خولی سعودیە... نەسڕ بەدوو گوڵ لەگەڵ ئیتیفاق یەکسان بوو
لە یارییەکانی هەفتەی 11ی خولی سعودیە، ئیتیفاق لە یاریگای خۆیدا میوانداری نەسڕی پێشەنگی کرد ،یاریەکە بەدوو گۆڵ بۆ هەردوولا کزتایی هات بەمەش نەسر یەکەمین دوو خاڵی ئەم وەرزەی لە دەستدا.
لە گێمی یەکەم، سەرەڕای ئەوەی نەسر بە تەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەی کرد و ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد بەڵام لە تۆمارکردنی گۆڵ سەرکەوتوو نەبوون، لە بەرامبەردا کوڕانی خاوەن یاریگا لە ئاکامی هێرشێکی هەڵگەڕاوەدا لە خولەکی 16 لە رێگای ڤیناڵدۆمەوە گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە گێمی دووەم، دووبارە یاریزانانی نەسڕ بەباشی گەڕانەوە نێو یاریگا و توانیان لە خولەکی 47 گۆڵی یەکسان لەرێگای جواو فێلیکسەوە تۆماربکەن، لە خولەکی 67یش کریسیتیانۆ رۆناڵدۆ دووەم گۆڵی یانەکەی تۆمارکرد، پاش ئەوەش کوڕان میوان لە هێرشبردن بەردەوامبوون بەڵام لە ئاکامی هێرشی هەڵگەڕاوەدا، دووبارە ڤیناڵدۆم گۆڵی یەکسانی یانەکەی تۆمارکرد و سەرەنجامیش یارییەکە بە دوو گۆڵی یەکسان کۆتایی پێهات.
بەم ئەنجامەش نەسڕ پاش 10 بردنەوەی لەسەر یەک تووشی یەکەمین یەکسانبوون هات لە خولەکی سعودیە و خاڵەکانی بوون بە 31 خاڵ لە پلەی یەکەم، ئیتیفاقیش 16 خاڵی هەیە لە پلەی هەشتەم.
