سلێمانی.. له 2025دا نزیكه‌ی 10 هه‌زار منداڵ له نه‌خۆشخانه له دایكبون
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگه‌یاند، ساڵی رابردو نۆ هه‌زار و 848 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایكبون .
لە راگەیەندراوێکی تەندروستی سلێمانیدا هاتووە، لە ماوەی ساڵی ڕابردودا نۆ هه‌زار و 848 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایكبون و لەو ژمارەیە پێنج هه‌زار و 96 منداڵ كوڕ بون و چوار هه‌زار و 752 منداڵیان كچ بوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، پێنج هه‌زار و 528 منداڵ بە سروشتی لەدایكبون و چوار هه‌زار و 320 منداڵ لە ڕێگەی نەشتەرگەری لەدایكبون.
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ده‌ڵێت، ساڵی رابردو 42 هه‌زار و 723 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی مناڵبونی فریاكەوتنی فێركاریان كردوە، لەو ژمارەیە 13 هه‌زار و 101 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
ئه‌وه‌ش هاتوه، ساڵی ڕابردو لە نەخۆشخانەی مناڵبونی فریاكەوتنی فێركاری 179 حاڵەتی لەدایكبونی دوانە و 9 حاڵەتی لەدایكبونی سیانە تۆماركراون.
