پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی كهسێك کە پارهی ساختهی ساغدهكردهوه راگەیاند
ئەمڕۆ پێنجشەممە ،بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگهیاند، مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە بڕی 800 ههزار دیناری عێراقی پارەی ساختەکراو (تەزویر)ی پێبوە و ویستویەتی لەناو بازاڕی قەزای سەیدسادقدا ساغی بکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتێکە له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، "مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەر بە بەشی نەهێشتنی تاوانی بەرێوەبەرایەتیمان تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە بڕی 800 ههزار دیناری عێراقی پارەی ساختەکراو (تەزویر)ی پێ بوە".
ئاماژهی بهوهشكردوه، ئهو پاره ساختهیهی دهستی بهسهردا گیراوه لەجۆری (پەنجا هەزار دیناری)یه و ویستویەتی لەناو بازاڕی قەزای سەیدسادقدا ساغی بکاتەوە، هەروەها توانرا دەستبگیرێت بەسەر پارە ساختەکراوەکەدا.
بهگوێرهی راگهیهندراوی پۆلیسی سلێمانی، بەبڕیاری دادوەر پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکە ڕێکخراوەو لەئێستادا تۆمەتبار بەناوی (ڕ، ع، ص) تەمەن 29 ساڵ بەپێی مادەی 281 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
