عێراق.. شەوی سەری ساڵ نزیکەی ٥٠٠ حاڵەتی برینداربوون تۆمارکراون
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، لە شەوی سەری ساڵدا، نزیکەی ٥٠٠ حاڵەتی برینداربوون بەهۆی یارییە ئاگرینەکان، تەقەکردن و رووداوەکانی هاتووچۆ تۆمار کراون.
سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە شەوی سەری ساڵدا لە بەغدا، بەهۆی یارییە ئاگرینەکانەوە نزیکەی ٣٠٠ حاڵەتی برینداربوون تۆمارکراون.
هاوکات جەختی لەوە کردەوە، ئەو ئامارەی کە بڵاوکراوەتەوە هێشتا ئاماری کۆتایی نییە، چونکە بەشێک لە بریندارەکانی بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست سەردانی بنکە تەندروستییەکانیان نەکردووە، بۆیە پێشبینی دەکرێت ژمارەکە لەوە زیاتر بێت.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، لە بەغدا ٤٣ حاڵەتی برینداربوون بەهۆی تەقەکردنەوە، هەروەها ١٤٠ حاڵەت بەهۆی رووداوی هاتووچۆ و ٨٦ حاڵەتی جۆاروجۆری دیکەش تۆمارکراون.
دەشڵێت، زۆربەی حاڵەتەکان سووک و مامناوەند بوون، بەڵام هەندێک لە بریندارەکان پێویستیان بە مانەوە لە نەخۆشخانە هەبووە و هێشتا لەژێر چاودێریی پزیشکیدان
