هاتوچۆی گشتی میکانیزمی ڕێکخستنی شەقامەکان ڕادەگەیەنێت و مەرجەکانی کەمکردنەوەی غەرامە ڕوون دەکاتەوە
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گشتی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێکهێنانی ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی بۆ ڕێکخستنی شەقامەکان ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژەی بەوە کرد کە کەمکردنەوەی بڕی سزاکان (غەرامەکان) بەستراوەتەوە بە هەموارکردنەوەی یاسا یان دەرچوونی لێخۆشبوونی پەرلەمانی.
عەقید حەیدەر شاکر، بەڕێوەبەری لقی ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گشتی بەپێی ئاژانسی هەواڵی فەرمی کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند: ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشیان لەگەڵ ئەمانەی بەغدا و شارەوانییەکان و فەرمانگەی ڕێگاوبان و پردەکان هەیە، کە ئامانجیان پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکان و ڕێکخستنی شەقامەکانە بە باشترین شێوە، ئاماژەی بەوەش کرد کە ڕێکخستنی جوڵەی هاتووچۆ بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە لە نێوان ئەو لایەنانەدا
زیاتر وتی: دروستکردنی پەرژینە ئاسنییەکان ودورگەکانی ناوەڕاست لە چوارچێوەی پسپۆڕی و دەسەڵاتی ئەمانەی بەغدا و فەرمانگەی ڕێگاوبان و پردەکاندایە، ڕوونیشی کردەوە کە کەمکردنەوەی سزاکان یان گرتنەوەیان بە لێخۆشبوون، تەنها لە ڕێگەی هەموارکردنەوەی یاسای هاتووچۆ یان دەرچوونی بڕیاری لێخۆشبوون لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە جێبەجێ دەکرێت
