ترەمپ: ڕۆژانه ڕێژه‌یه‌كی زیاتری ئه‌سپرین ده‌خۆم له‌وه‌ی پزیشكه‌كانی بۆیان پێشنیاز كردوه
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند، ڕۆژانه ڕێژه‌یه‌كی زیاتری ئه‌سپرین ده‌خوات له‌وه‌ی پزیشكه‌كانی بۆیان پێشنیاز كردوه، ئامانجیشی رونكردنه‌وه‌ی خوێنیه‌تی.
دۆناڵد تره‌مپ له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئه‌مڕۆ وتی، "ده‌ڵێن ئه‌سپرین باشه بۆ رونكردنه‌وه‌ی خوێن، منیش خوێنی قورس و خه‌ستم ناوێت، ده‌مه‌وێت خوێنی رون له دڵمدا هاتوچۆ بكات".
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌و ژه‌مه زۆره‌ی ئه‌سپرین كه ڕۆژانه ده‌یخوات، وای لێده‌كات توشی برین ببێت، "پزیشكه‌كانی هانیانداوه ژه‌مه ده‌رمانه‌كه كه‌مبكاته‌وه"، به‌ڵام ڕه‌تیكردۆته‌وه چونكه ماوه‌ی 25 ساڵه ئه‌سپرین به‌كارده‌هێنێت.
تره‌مپ ڕه‌تیكرده‌وه كێشه‌ی بیستنی هه‌بێت و له‌كاتی ڕوداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كۆشكی سپیشدا خه‌وی لێكه‌وتبێت و دوپاتیكرده‌وه، "هه‌میشه به كه‌مخه‌وی ڕازی بوه".
لای خۆیه‌وه، شۆن باربابێلا پزیشكی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندوه، تره‌مپ ڕۆژانه 325 میلیگرام ئه‌سپرین ده‌خوات بۆ خۆپاراستن له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ.
