پزیشکیان: خەڵک ناڕازین و ئێمە کەمتەرخەمین... بە دوای ڕۆڵی ئەمریکادا مەگەڕێن
مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند، نابێت ناڕەزایه‌تی هاوڵاتیان بخرێتە ئەستۆی لایەنە دەرەکییه‌كان و ئەمریکا. ده‌شڵێت، خه‌ڵك ئێمه‌یان قبوڵ نییه، ده‌بێت گوێ له قسه‌ی خه‌ڵك بگرین.
مه‌سعود پزیكشیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌شێك له چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی له پارێزگای چهارمه‌حال و به‌ختیاری وتی، چاره‌سه‌ری كێشه‌ی سیاس، له راستیدا بریتییه له چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئابوری و پیاده‌كردنی عه‌داله‌ت.
وتیشی، ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێت عه‌داله‌ت پیاده‌بكه‌ین ده‌بێت هه‌ق بده‌ینه خاوه‌ن هه‌ق.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بۆچی خه‌ڵك ئێمه‌یان قبوڵ نییه، راپرسی بكه بزانه خه‌ڵك له راست و له چه‌پ چه‌ندییان ئێمه‌یان قبوڵه؟ ره‌نگه ئێمه پێكه‌وه دابنیشین بڵێین ئێمه خه‌ڵكین، ئێمه خه‌ڵك نین. بڕۆن له خه‌ڵك بپرسن بزانن كێیان قبوڵه و چیان قبوڵه. ده‌بێت گوێ له قسه‌ی خه‌ڵك بگرین."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، "ئێمه ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای عه‌داله‌ت كاربكه‌ین، هه‌ر گروپ و لایه‌نێك ئه‌گه‌ر له بیری خه‌ڵكدا بو و بیر و روانگه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی خه‌ڵك بو، ئه‌و ئاڕاسته سیاسییه ده‌مێنێته‌وه، ئه‌و ئاڕاسته سیاسییه‌شی كه ته‌نیا گروپ و باڵ و ده‌سته‌كه‌ی خۆی ده‌بێنێت، نامێنێته‌وه، ئیدی چی ئه‌ڵێن بیڵێن."
سه‌رۆك كۆماری ئێران جه‌ختیشی كرده‌وه كه نابێت ناڕەزایی هاوڵاتیانی ئێران بخرێتە ئەستۆی لایەنە دەرەکی و ئەمریکا، کێشەکان لە خراپی بەڕێوەبردنی ناوخۆوە سەرچاوە ده‌گرن.
