حه‌لبووسی و شه‌مه‌ری جه‌خت له گرنگیی هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردن ده‌كه‌نه‌وه
هه‌یبه‌ت حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و وه‌زیری ناوخۆ، عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، جه‌ختیان له گرنگیی هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردن كرده‌وه بۆ پاڵپشتیكردنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی موتەڵع كه‌وتووه تێیدا هاتووه: "سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌یبه‌ت حه‌لبووسی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، پێشوازی كرد له وه‌زیری ناوخۆ عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری و شاندی یاوه‌ری، وه‌زیر پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی هه‌یبه‌ت حه‌لبووسی كرد به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له خولی شه‌شه‌مدا."
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش هاتووه كه: "له دیداره‌كه‌دا جه‌خت كرایه‌وه له‌سه‌ر گرنگیی ڕۆڵی چاودێری و یاسادانانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردن به شێوه‌یه‌ك كه هاوكار بێت له پاڵپشتیكردنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت."
