ئێران بەتوندی وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی تره‌مپ ده‌داته‌وه: ئاگاداری سه‌ربازه‌كانتان بن
عه‌لی لاریجانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران ده‌ستبه‌جێ وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكای دایه‌وه و ڕایگه‌یاند، ده‌ستوه‌ردانی ئه‌مریكا له دۆخی ئێران یه‌كسانه به تێكچونی دۆخی ناوچه‌كه، ده‌شڵێت، "ئاگاداری سه‌ربازه‌كانتان بن".
عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران وەڵامی په‌یامه‌كه‌ی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە دەستوەردان لە ناڕەزایەتییەکانی ئێران دایەوە و ڕایگه‌یاند، "بە لێدوانەکانی ترەمپ و بەرپرسانی ئیسرائیل، ئەجێندا شاراوەکانی پشت پەردەکان ڕون بوەتەوە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "تره‌مپ دەبێت درک بەوە بکات کە دەستوەردان لە بابەتێکی ناوخۆی ئێران دەبێتە هۆی ناسەقامگیری ناوچەکە و تێکدانی بەرژەوەندییەکانی واشنتن، ئێمە جیاوازی دەکەین لە نێوان داخوازییە ڕەواکانی خۆپیشاندەران و کەسانی تێکدەر".
لاریجانی ده‌ڵێت، "پێویستە گەلی ئەمریکا بزانێت کە ترەمپ ئەو سەرکێشییەی دەستپێکردوە، پێویستە ئاگاداری سەربازەکانیان بن".
