ئەنجومەنی دادوەری دەستێوەردانی سەرۆکەکەی لە پشتگیریکردنی کاندیدی تایبەت بۆ سەرۆکوەزیران ڕەتدەکاتەوە
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق ڕایگه‌یاند، دەستوەردان ناکەین لە کاندیدکردنی کەسێکی دیاریکراو بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ده‌شڵێت، ئه‌و ده‌نگۆیانه له‌وباره‌یه‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه "دوره له راستییه‌وه".
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ئەمڕۆ شەممە له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە،باسی له‌وه‌كردوه، "لەگەڵ دەستپێکردنی وادەی دەستوری بۆ هەڵبژاردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، تێبینی کراوە کە هەندێک قەوارە سیاسی و کەسایەتییەکانی کێبڕکێ بۆ ئەو پۆستە ده‌كه‌ن، ناوی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری تێوەگلاوه لە پشتگیری‌کردن یان کاندیدکردنی کەسانی دیاریکراو".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئەو کەسانە بە کەڵک وەرگرتن لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بۆ بڵاوکردنەوەی ئەو دەنگۆیانە بۆ، ده‌یانه‌وێت چه‌واشه‌كاری له‌باره‌ی دەسەڵاتی دادوەری دروستبكه‌ن بە بڵاوکردنەوەی "زانیاری درۆ" بە ئامانجی بێناوبانگکردنی دەسەڵاتی دادوەری و لاوازکردنی چانسی ڕکابەرەکانیان لە گەیشتن بە پۆستی سەرۆک وەزیران.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ده‌ڵێت، دەسەڵاتی دادوەری دەستوەردان ناکات لە کاندیدکردنی تاکێکی دیاریکراو بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، چونکە ئەو پرسه لە دەسەڵاتی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریدا نیه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر هەر کەسێک دەگیرێتەبەر کە پێشێلی یاسا بکات بە تێکدانی دەسەڵاتی دەستوری دەسەڵاتی دادوەری.
