مادورۆ له دادگای ئه‌مریكا له نیویۆرك: من سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلام و ڕفێندراوم
نیكۆلاس مادورۆ سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له به‌رده‌م دادوه‌ری دادگای ئه‌مریكا له نیویۆرك ڕایگه‌یاند، "من سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلام و له ماڵه‌كه‌ی خۆم ڕفێنراوم" و ره‌تیشیكرده‌وه، دان به‌و تۆمه‌تانه‌دا بنێت كه ئاڕاسته‌ی كراون.
نیكۆلاس مادورۆ له‌به‌رده‌م دادگا رایگه‌یاند، "من تاوانبار نیم و پیاوێكی راستگۆم"، جه‌ختیكرده‌وه كه "پێشتر هه‌رگیز ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی نه‌بینیوه كه ئاڕاسته‌ی كراون و هیچكام له‌و كارانه‌شی نه‌كردوه كه بۆی هه‌ڵبه‌ستراون".
نیكۆلاس مادورۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "هه‌روه‌ها وه‌ك سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا ده‌مێنمه‌وه و وڵاته‌كه‌شم ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ریه"، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی سیلیا فلۆریس خانمی یه‌كه‌می ڤه‌نزوێلا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ژێر ده‌ستی ئه‌مریكادا بون، داوای هاوكاری كونسوڵگه‌رییان له باڵیۆزخانه‌ی ڤه‌نزوێلا كرد.
هاوكات، سیلیا فلۆریس له‌به‌رده‌م دادگادا وتی، "من خانمی یه‌كه‌می ڤه‌نزوێلام و تاوانبار نیم و من بێ‌تاوانم".
هاوكات، پارێزه‌ری مادورۆ ڕایگه‌یاندوه كه موكله‌كه‌ی "به كه‌فاله‌ت داوای ئازادكردنی ناكات و وه‌ك سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری سود له پارێزبه‌ندی وه‌رده‌گرێت"، داوای له دادگا كردوه "پێداویستییه ته‌ندروستییه تایبه‌ته‌كانی" له‌به‌رچاو بگرێت.
له‌لای خۆشیه‌وه، پارێزه‌ری خانمی یه‌كه‌می ڤه‌نزوێلا ئاشكرایكردوه كه "موكله‌كه‌ی له كاتی ڕفاندنیدا توشی برینێكی سه‌خت بوه"، به ئاماژه‌دان به بارودۆخی ده‌ستگیركردنیان.
